بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
ئه‌فسه‌ر‌و كارمه‌ندانی هاتوچۆی سلێمانی خوێن ده‌به‌خشن
Thursday, July 6, 2017

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (4-7-2017) ئه‌فسه‌ر‌و كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی‌و رادیۆی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، هه‌ڵمه‌تێكی به‌خشینی خوێنیان بۆ نه‌خۆشانی تالاسیمیا ده‌ستپێكرد.

دوای بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای سلێمانی بۆ به‌خشینی خوێن به‌نه‌خۆشانی تالاسیمیا، ئه‌فسه‌ر‌و كارمه‌ندانی هاتوچۆ سه‌رباری ئه‌ركی خۆیان، وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆڤانه‌، به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌وه‌ چوون‌و سه‌ردانی بانكی خوێنیان كرد بۆ به‌خشینی خوێن به‌نه‌خۆشانی تالاسمیا، چونكه‌ له‌بانكی خوێنی سلێمانی خوێن زۆر كه‌مبوه‌ته‌وه‌‌و نه‌خۆشانی تالاسیمیاش بۆ به‌رده‌وامی ژیانیان پێویستیان به‌خوێنە

به‌وته‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای سلێمانی، رۆژانه‌ پێویستیان به‌زیاتر له‌(50) بتڵ خوێن هه‌یه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كانیان، به‌هۆی مانگی ره‌مه‌زان‌و جه‌ژنیشه‌وه‌، هاوڵاتیان كه‌متر خوێنیان به‌خشیوه‌‌و رێژه‌ی خوێن له‌بانكی خوێندا زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌، داواشیكرد، هاوڵاتیان هاوكارییان بكه‌ن‌و خوێن ببه‌خشن به‌نه‌خۆشانی تالاسیمیا.

فۆتۆ: ڕەنج محمد















ژماره‌ی بینین‌ : 739
زیاتر...
هاتوچۆی سلێمانی خەلاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە هاوڵاتییەک ...
‌ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی ئۆتۆمبیلی ئۆتۆماتیكیان پێیە ...
پرۆژەیەكی هاتوچۆیی تایبەت بە منداڵان خرایە بەردەم وەزیری پەروەردە ...
سزا داراییەکانی هاتوچۆ دەکرێتە پشکی مانگانە ...
هاتوچۆی سلێمانی ئاماری شەش مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند ...
ئه‌فسه‌ر‌و كارمه‌ندانی هاتوچۆی سلێمانی خوێن ده‌به‌خشن ...
هاتوچۆی سلێمانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڕیارێک دەردەکات ...
هاتوچۆی سلێمانی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات ...
هۆشیاری هاتوچۆ دەگەیەنرێتە مزگەوتەكان لە شەوانی رەمەزاندا ...
روونكردنەوەیەك لە هاتوچۆی سلێمانیەوە ...
123456