بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
سزا داراییەکانی هاتوچۆ دەکرێتە پشکی مانگانە
Sunday, July 9, 2017

هاتوچۆ - مەریوان اسماعیل

بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، پێبژاردنی سەرپێچییەکانی هاتوچۆ لەمەودوا دەکرێتە سیستەمی پشکی مانگانە (قیست).

ڕائیدی هاتوچۆ (کاروان محمد صدیق) ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاند: بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم، لەمەودوا پێبژاردنی سەرپێچییەکانی هاتوچۆ دەکرێتە پشکی مانگانە، بەجۆرێک ئەو ئوتومبیلانەی ساڵانەکانیان بەسەرچووە خاوەنەکانیان دەتوانن لەکاتی نوێکردنەوە سوود لەو سیستەمە وەربگرن و لەبەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکان بەڵێننامە پڕ بکەنەوە، کەلەماوەی یەک ساڵدا ئەو بڕە پارە سزایە بدەن کەلەسەریانە، هەروەها دەبێت هەر سزایەکی دیکە کەلەداهاتوودا تۆمار دەکرێت لەو ماوەیەدا بدرێت.

ووتەبێژی هاتوچؤی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی کردنی سزای سەرپێچی بە قیستی مانگانە تەنها یەک کڕیار سوودمەند دەبێت لەم بڕیارە، واتە ئەگەر خاوەنی ئوتومبیل ئوتومبیلەکەی فرۆشت لەکاتی مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی(تحویل) پیویستە سەرجەم بڕی سزاکە بدرێت.

ژماره‌ی بینین‌ : 3005
زیاتر...
ڕونكردنەوەیەك بۆ بەرێز د. لقمان جامعی لە كەناڵی یەكگرتو U2 ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە ...
ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانیەوە ...
ئاماری هاتووچۆ بۆ ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو لە شاری سلێمانی ...
پلانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ نەورۆز و رۆژانی دواتر ...
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن ...
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێران ...
رۆژی 8ی مارس لە هاتوچۆی سلێمانی بە رێوەچوو ...
هاتوچؤی سلێمانی خولێک بۆ کارمەندەکانی دەکاتەوە ...
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی پێشانگای ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بەسەرکردەوە ...
123456