بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
پرۆژەیەكی هاتوچۆیی تایبەت بە منداڵان خرایە بەردەم وەزیری پەروەردە
Thursday, July 13, 2017

هاتوچۆ:مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ:رەنج عارف

لە چوارچێوەی كار و چالاكیەكانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رۆژی چوارشەممە بەرواری 12/7/2017 مقدمی هاتوچۆ(بەختیار محمد) بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی هاتوچۆی سلێمانی سەردانی وەزارەتی پەروەردەی كرد ، لەمیانی ئەو سەردانەدا چاوی كەوت بە بەرێز(د.پشتیوان صادق) وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم و لە میانی چاوپێكەوتن و گفتوگۆیاندا پرۆژەیەكی تایبەتی بە پرسی دانانی وانەیەكی تایبەت بە زانیاری و مەعریفەی هاتوچۆی و چۆنیەتی خۆپاراستن لە رووداوەكانی هاتوچۆ بۆ منداڵان وەك هاوشێوەی زۆرێك لە وڵاتانی مۆدێرنی دونیا وەك وانەیەكی فەرمی لە مەنهەجی ساڵانەی خوێندندا دابنرێت.
لای خۆشیەوە وەزیری پەروەردە وێرای سوپاس كردن و پێزانینی بۆ پرۆژەكە و كار و چالاكیەكانی هاتوچۆی سلیمانی بەڵێنی دا بە دراسەكردن و راسپاردنی لایەنی پەیوەندیدار بە مەبەستی جێ بەجێ‌ كردنی پرۆژەكە ، شایەنی وە بیرهێنانەوەیە بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی هاتوچۆی سلێمانی ساڵانە لە وەرزی خوێندندا لە رێگەی وانە بێژانی بەشەكەوە خوێندنگەو باخچەكانی ساوایان بە سەر دەكاتەوە بە مەبەستی پێدانی زانیار و رێنمایی هاتوچۆ بە منداڵان.
شایەنی باسە ساڵانە بە هۆی رووداوەكانی هاتوچۆ وە رێژەیەكی بەر چاو لە توێژی مەنداڵ دەبنە قوربانی رووداوەكانی هاتوچۆ .












ژماره‌ی بینین‌ : 1131
زیاتر...
هاتوچۆی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌كات ...
خەڵاتی رێزلێنان درایە ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هاتوچۆ ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ...
روونكردنەوەیەكی یاسایی ...
ئاگادارییەک سەبارەت بە ئوتومبیلە بێ سەرەتاکان ...
ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانیەوە ...
هاتوچۆی سلێمانی بەشداری خولێکی پاراستنی ژینگەی کرد ...
هاتوچۆی سلێمانی كۆتایی بە خولی رێپێدراوانی هاتوچۆ هێنا ...
ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانیەوە ...
سوودەکانی بوونی ئاگرکوژێنەوە لەناو ئوتومبیلدا ...
123456