بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
‌ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی ئۆتۆمبیلی ئۆتۆماتیكیان پێیە
Monday, July 17, 2017


لێخوڕینی ئۆتۆمبیل گێڕ ئۆتۆماتیك زۆر ئاسانە و شۆفێر ماندوو ناكات، بەڵام رەچاو كردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە باشترە و ئۆتۆمبیلەكەت بۆ ماوەیەكی زیاتر پارێزراو دەبێت.

– تەنها ئیستۆپ – برێك بەكاربهێنە بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبیل نەك گێڕ گۆڕین یان راكێشانی هاند برێك.

– لەكاتی وەستاندا، هاند برێك راكێشە بەڵام زۆر توندی مەكە كە لەكاتی گەڕانەوەیدا، ناخۆش بەدەستەوە بێت.

– لەكاتی وەستانی كاتیدا، گێڕ بخە سەر “N” و برێك راكێشە، نەك ئیستۆپ بكەیت یان لەسەر “D” بیهێڵیتەوە.

– وریابە، تا ئۆتۆمبیل بەتەواوی نەوەستێ، گێڕ مەگۆڕە بۆ “P” چونكە زەرەری گەورەت لێدەدات.

– پێویستە بیری گۆڕینی رۆن و هایدرۆلیكی گێڕت هەبێ، پێویستە 150 هەزار كم زیاتر لەسەری نەڕۆیت و زوو فەحسی بكە نەكا كەم بكات.

– نەكەی هەر گیز ئەو هەڵەیە بكەیت كە بەدەم رۆیشتنەوە گێڕی “D” بگۆڕی  بۆ “R” چونكە ئەوە تەمەنی گێڕەكەت كورت دەكاتەوە.

– ئەگەر خێرایی ئۆتۆمبیلەكەت لە 20 كم زیاترە، هەرگیز بیر لەوە مەكەرەوە كە گێڕەكەی لە “N” ەوە بگۆڕێ  بۆ “D” یان بە پێچەوانەوە، چونكە وردە وردە گێڕەكەت خراپ دەكات.

– كاتێ گێڕی ئۆتۆمبیلەكەت لەسەر “N” پێ بە سلێكتەری بەنزیندا مەنێ و پاشان لەپڕ بیدەیتە “D” بۆ ئەوەی ئۆتۆمبیلەكە بەخێرایی دەست بكات بەجوڵە، چونكە ئەوە زۆر خراپە، هەم بۆ گێڕ هەمیش بۆ مەكینە.

– كارێكی باش ناكەیت ئەگەر ئۆتۆمبیلەكەت بۆ 10 چركە زیاتر راگرت و گێڕەكەی لەسەر “D” باشترە بیدەیتە گێڕی و “N” هاند برێك راكێشە.

واز لەو خووە بێنە كە هەر ئۆتۆمبیلەكە وەستاند خێرا گێڕەكە بدەیتە “P” بەتایبەتی لەكاتی وەستان لە ترافیك لایتدا.

ئامادەكردنی :  كورد ئۆتۆ
ماڵپەری / Techeye.org 

ژماره‌ی بینین‌ : 11547
زیاتر...
هاتوچۆی سلێمانی خەلاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە هاوڵاتییەک ...
‌ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی ئۆتۆمبیلی ئۆتۆماتیكیان پێیە ...
پرۆژەیەكی هاتوچۆیی تایبەت بە منداڵان خرایە بەردەم وەزیری پەروەردە ...
سزا داراییەکانی هاتوچۆ دەکرێتە پشکی مانگانە ...
هاتوچۆی سلێمانی ئاماری شەش مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند ...
ئه‌فسه‌ر‌و كارمه‌ندانی هاتوچۆی سلێمانی خوێن ده‌به‌خشن ...
هاتوچۆی سلێمانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڕیارێک دەردەکات ...
هاتوچۆی سلێمانی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات ...
هۆشیاری هاتوچۆ دەگەیەنرێتە مزگەوتەكان لە شەوانی رەمەزاندا ...
روونكردنەوەیەك لە هاتوچۆی سلێمانیەوە ...
123456