بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
روونكردنەوەیەكی یاسایی
Monday, August 14, 2017

هاتوچۆ /مەریوان ئیسماعیل

ژمارەیەك لە لە هاوڵاتیانی كوردستان كێشەی ئەوەیان هەیە كە ئۆتۆمبێلیان كڕیوە و پێش گواستەنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی  كۆچی بۆ دەرەوەی وڵات كردووە ، ئەفسەرێكی هاتوچۆش جەخت دەكاتەوە كە گواستنەوەی خاوەندارێتی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆی كوردستان بە  بێ بونی وەكالەت نامە ئەنجام نادرێ‌،

رائدی هاتوچۆ /(عبدالله عمر قاسم) بەرێوەبەری بەشی یاسا لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەری هاتوچۆی راگەیاند "پێویستە لە سەر ئەو كەسانەی كە پێش كۆچ كردنیان بۆ دەرەوەی كوردستان ئۆتۆمبێلیان فرۆشتووە گواستەنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەكانیان بۆ كەسی كڕیار ئەنجام نەداوە بچنە باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتانەی كە نیشتە جێن لێی وەكالەت نامە باروەرپێكراو لە بایۆزخانەی عێراق  بۆ كەسێكی نزیكی خۆی لە كوردستان بكاتەوە ،
ئەویش بە مەبەستی ئەوەی گواستەنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەكەی لە بەرێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی كوردستان پێی ئەنجام بدرێ 
رائد/(عبدالله عمر ) وتیشی "بە بێ بونی وەكالەت نامە بە هیچ شێوەیەك گواستەنەوەی خاوەندارێتی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە بەرێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆكانی كوردستان ئەنجام نادرێن.

ژماره‌ی بینین‌ : 2920
زیاتر...
هاتوچۆی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌كات ...
خەڵاتی رێزلێنان درایە ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هاتوچۆ ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ...
روونكردنەوەیەكی یاسایی ...
ئاگادارییەک سەبارەت بە ئوتومبیلە بێ سەرەتاکان ...
ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانیەوە ...
هاتوچۆی سلێمانی بەشداری خولێکی پاراستنی ژینگەی کرد ...
هاتوچۆی سلێمانی كۆتایی بە خولی رێپێدراوانی هاتوچۆ هێنا ...
ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانیەوە ...
سوودەکانی بوونی ئاگرکوژێنەوە لەناو ئوتومبیلدا ...
123456