بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
هاتوچۆی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌كات
Wednesday, August 30, 2017

هاتوچۆ - مەریوان اسماعیل

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم هاوڵاتییان دەکات و هیوای جەژنێکی پڕخۆشی و کامەرانی بۆ هەموو لایەک دەخوازێت و بەوبۆنەیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکات.



رائدی هاتوچۆ(كاروان محمد صدیق) ووته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به‌ ماڵپه‌ری هاتوچۆی راگه‌یاند: هاتوچۆی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ پشوه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی قوربانی كردووه‌ ئه‌ویش به‌ سود وه‌رگرتن له‌ تواناكانی ئه‌فسه‌ران و رێپێدراوان و كارمه‌ندانی هاتوچۆ، بۆ ریكخستنی ره‌وشی هاتوچۆ له‌ شه‌قامه‌كانی نزیک ئەو گۆڕستانانەی کە لۆدیان دەکەوێتە سەر لە ڕۆژانی جەژندا هەروەها ڕێکخستنی هاتوچۆ لەناوشارو سەرجەم ڕێگاوبانەکان و سەیرانگاکان، ووته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل و فلات و کرێن فلاتەکانی هاتوچۆ  له‌و رۆژانه‌دا له‌ ئه‌ركدا ده‌بن.

رائدی هاتوچۆ (كاروان محمد ) ووتیشی تیمی فرۆكه‌وانی هاتوچۆ له‌ ئه‌رك و فه‌رماندا ده‌بن بۆ چاودێریكردنی شه‌قام و رێگاوبانه‌كان و بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان له‌ هه‌ر رووداوێكی هاتوچۆیی نه‌خوازراودا و بەهەمان شێوە  تیمەکانی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی لە ئەرک فەرماندا دەبن بۆ پێدانی ڕێنمایی و هۆشیاری هاتوچۆیی بە شۆفێران و هاوڵاتییان، ووته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ كامێراكانی چاودێریكردنی خێرایی له‌ رۆژانی جه‌ژندا له‌ ئه‌رك و فه‌رماندا ده‌بن.


سه‌باره‌ت به‌ رێنمایكردنی شۆفێران ووته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند: لێخوڕینی ئوتومبیل  بەبێ مۆڵەتی شۆفێری و ماتۆڕسکیلی بێ تابلۆ لێپێچینەوەی تووندیان لەگەڵ دەکرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، هەروەها ماتۆڕسوار پێویستە جل و بەرگ و کڵاوی تایبەت بە ماتۆڕسواری بەکاربهێنێت بە پێچەوانەوە تووشی سزای یاسایی دەبن.







لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا شۆفێری كردن له‌ ژێر كاریگه‌ری مه‌ی نۆشیدا قه‌ده‌غه‌یه‌ و سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه‌ ،پێویسته‌ شۆفێران پابەندی خێرایی دیاریكراو بن له‌ كاتی شۆفێریدا ،ناشبێت ئۆتۆمبێلی دوا به‌تاڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشین به‌كار بێت، هەروەها پارک كردن و راگرتنی ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌ی نایاسایی وبەکارهێنانی‌ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ بۆ سه‌ردانیکردن و هاتوچۆ كردن له‌ كۆڵانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه‌.

تێبینی / شۆفێران و هاوڵاتییان لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکی هاتوچۆدا دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە ١٨٨ کۆنترۆڵی هاتوچۆوە بکەن و ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتییاندا دەبین.






ژماره‌ی بینین‌ : 1459
زیاتر...
19 ماتۆڕی بێ سەرەتا دەستیان بەسەردا گیرا ...
چەند ڕێنماییەک بۆ شۆفێران سەبارەت بە گرنگی مەرجەکانی توندودۆڵی ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم هاوڵاتییان ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە ...
بەرپرسی UNDSS سەردانی هاتوچۆی سلێمانی كرد ...
کۆنفرانسی پڕۆژەی ماستەرپلان بۆ ڕێگای دەربەندیخان - عەربەت ...
ڕونكردنەوەیەك بۆ بەرێز د. لقمان جامعی لە كەناڵی یەكگرتو U2 ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە ...
ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانیەوە ...
ئاماری هاتووچۆ بۆ ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو لە شاری سلێمانی ...
123456