بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
سلێمانی كار بۆ رێكخستنی هاتوچۆی خوێندكاران دەكات
Monday, December 4, 2017

مەریوان ئیسماعیل 

قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی كار بۆ رێكخستنی هاتوچۆی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگا و خوێندنگە ئەهلی و حكومییەكان لە رووی نرخ و جێ بەجێكردنی رێنماییەكانی هاتوچۆوە دەكات بۆ ئەو مەبەستە لیژنە یەكی تایبەتی پێك هێناوە.

رائدی هاتوچۆ (چالاك صلاح شێر ) نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەری هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند: بە مەبەستی رێكخستنی  هاتوچۆی  خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەو خوێندنگە ئەهلی و حكومییەكان لیژنەكەیان بریاری داوە بە وەرگرتنی ئاماری ئەو پاص و تاكسییانەی كاری  گواستنەوەی خوێنكاران و قوتابیان دەكەن لە سنوری هەردوو بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژ ئاوا، هەروەها وەرگرتنی ئاماری ئەو خوێندكارانەی بە پاص هاتوچۆ دەكەن.
رائد چالاك ئاماژەی بەوەش كرد كە بە هیچ شێوەیەك رێگا بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر نادرێت كاری گواستنەوەی خوێندكاران و قوتابیان بكەن جگە لە كەسانی پلە یەكی خوێندكاران هەروەها  پێویستە نا و ناونیشان و سەرجەم بەڵگە فەرمییەكان لە شۆفێرانی ئەو پاص و تاكسیانە وەربگیرێت .
جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە پاص و تاكسییەكان بە پێیی كورسی دانیشتن خوێندكار و قوتابی بگوێزنەوە بە پێچەوانەوە لە لایەن هاتوچۆوە سزا دەدرێن.
یەکێک لەو مەرجانەی دانراون بۆ ئەو ئوتومبیلانە دەبێت مۆدێلیان لە ٢٠٠٢ بەرەو سەرەوە بن و ئامێری گەرم کەرەوەو سارد کەرەوەیان تیادا بێت.
رائدی ناوبراو  وتیشی: نابێت هیچ پاص و تاكسیەك لە كاتی گواستنەوەی خوێندكاراندا رادیۆ یاخود تسجیل بە كار بێنێت بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن و ئۆتۆمبێلەكەشیان لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی سلێمانیەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ دەستی بەسەردا دەگیرێت، هەروەها لیژنەكەیان بریاری لە سەر چەند بابەتێكی دیكە داوە كە تایبەتە بە چۆنێتی كاری پاص و تاكسیەكان بۆ گواستنەوەی قوتابیان .  

ژماره‌ی بینین‌ : 786
زیاتر...
ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان ...
ئاگاداریەك لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیەوە ...
هاتوچۆی سلێمانی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٧ ی ڕاگەیاند ...
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن ...
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی قەزای پێنجوێنی کرد ...
ترافیكەكانی پەرینەوەی هاوڵاتیان كەوتنە كار ...
سلێمانی كار بۆ رێكخستنی هاتوچۆی خوێندكاران دەكات ...
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی پەیوەندی کردەوە بە کارەکەیەوە ...
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرا بە ژمارەیەك ئەفسەری هاتوچۆ ...
ژمارەیەک فێرخواز بۆگەشتێکی زانستی سەردانی هاتوچۆی سلێمانیان کرد ...
123456