بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
ترافیكەكانی پەرینەوەی هاوڵاتیان كەوتنە كار
Monday, December 11, 2017

مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ |ئاراس نەسرەدین

لە سەر بودجەی پەرەپێدانی هاتوچۆ لەو شوێنانەی پارێزگای سلێمانی كە هاوڵاتیان شەقام بەكاردەهێنن بۆ پەرینەوە ، بەرێوەبەرێتی ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی پرۆژەی دانانی سێتی ترافیك لە لایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەكات  .
رائدی هاتوچۆ (كاروان محمد صدیق) وتە بێژی هاتوچۆی سلێمانی بە ماڵپەری هاتوچۆی راگەیاند :لە ماوەی رابردودا بەرێوەبەرێتی ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی لە سەر بودجەی پەرەپێدانی هاتوچۆ ، پرۆژەی دانانی 26 سێتی ترافیكی پەرینەوەی هاوڵاتیانی لە سەر شەقامەكان خستە بواری جێبەجێكردنەوە و پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەكرێت ، لە پرۆژەكەدا رەچاوی بارودۆخی خاوەن پێداویستی تایبەت كراوە ، لە ئێستادا بەشێكی زۆری پرۆژەكە تەواو بووە ، ئەمرۆش یەكێك لەو ترافیكانە لە شەقامی سالم لە بەردەم مەڵبەندی رێكخستنی یەكێتیدا وەك قۆناغی تێست كەوتە كار ، چاوەروان دەكرێت لە ماوەی داهاتوودا سەرجەم ئەو ترافیكانە بكەونە كار.
رائد كاروان ئاماژەی بەوەش كرد ، لەكاتی تەواو بونی پرۆژەكە و وەرگرتنی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیەوە ،لە سەر چۆنییەتی و شێوازی كاركردنی ئەو ترافیكانە لە رێگەی بەرنامەكانی هاتوچۆ و رادیۆی ترافیك و ماڵپەری هاتوچۆ و دەزگاكانی راگەیاندنی دیكەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە.













ژماره‌ی بینین‌ : 2605
زیاتر...
ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان ...
ئاگاداریەك لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیەوە ...
هاتوچۆی سلێمانی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٧ ی ڕاگەیاند ...
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن ...
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی قەزای پێنجوێنی کرد ...
ترافیكەكانی پەرینەوەی هاوڵاتیان كەوتنە كار ...
سلێمانی كار بۆ رێكخستنی هاتوچۆی خوێندكاران دەكات ...
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی پەیوەندی کردەوە بە کارەکەیەوە ...
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرا بە ژمارەیەك ئەفسەری هاتوچۆ ...
ژمارەیەک فێرخواز بۆگەشتێکی زانستی سەردانی هاتوچۆی سلێمانیان کرد ...
123456