بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی قەزای پێنجوێنی کرد
Tuesday, December 26, 2017

فۆتۆ/بەرهەم محمود

بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کەموکورتییەکان و زیاتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ شۆفێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ عەمید نەریمان عزیز فقی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی و بە یاوەری عەمید نەوشیروان اسماعیل بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای ناوەند و مقدم بەختیار محمد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، سەردانی بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی قەزای پێنجوێنیان کرد و چاوی کەوت بە عقید ئەردەڵان اسماعیل بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای پێنجوێن و لەگەڵ ئەفسەران و کارمەندان کۆ بووەوەو لە نزیکەوە کێشەکان تاوتوێ کران. هەروەها سەردانی قائمقامیەتی پێنجوێن کراو لەگەڵ قائمقام زانا ڕەحمان کۆبوونەوەو کێشە هاتوچۆییەکانی ئەو سنوورە خرانە ڕوو بەمەبەستی چارەسەرکردنی و لەهەمان کاتیشدا سەردانی ئەزوەر محمود بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ کرا بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەی شۆفێران بە گشتی و بەتایبەتی شۆفێرانی بارهەڵگر و کاروباری هاتوچۆیی ناو مەرزەکە کرا و هەروەها سەردانی بنکەی هاتوچۆی مەرزەکە کرا.

لەکۆتایی ئەو سەردانەی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی، بەڕێوەبەرو ئەفسەر و کارمەندانی قەزاکەی هاندا بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان لەبواری هاتوچۆدا و جێبەجێکردنی زیاتر و ئەکتیڤتری زیاتر بۆ یاساکانی هاتوچۆ، بەمەبەستی کەمکردنەوەی کێشەو گرفتەکانی بەکارهێنەرانی ڕێگاوبانەکان و کەمکردنی ئاماری قوربانیانی هاتوچۆ




















ژماره‌ی بینین‌ : 1619
زیاتر...
هاتووچۆی سلێمانی پرۆژەی هۆشیاری هاتووچۆ دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە ...
بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم سەردانی هاتووچۆی سلێمانییان کرد ...
ئاگادارییەك لەهاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ...
قایمقامی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کرد ...
بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی هاتوچۆی سلێمانی دەکات ...
بەڕێوەبەری ئاسایش سەردانی هاتوچۆی سلێمانی كرد ...
ژیاننامەی بەرێوەبەری کۆچکردوو ...
مەراسیمی ماڵئاوای لە بەرێوەبەری پێشوی هاتوچۆی سلێمانی ...
بەرێوەبەری پێشوی هاتوچۆی سلێمانی کۆچی دوای کرد ...
کارمەندێکی پۆلیسی فریاکەوتن بڕێک پارە لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەدۆزێتەوە ...
123456