بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
ئاگاداری
Sunday, February 4, 2018
ئاشکرایە لای سەرجەم شۆفێرانی بەڕێز کە ئەو گۆڕەپانانەی بە سیستەمی ترافیک لایت ڕێکخراون جموجۆڵی ئوتومبیلەکان بەپێی ڕیزبەندی ڕەنگەکانیەتی وە پابەندبوون بەو ڕەنگانە ڕەوشێکی سەلامەت دەبەخشێت بە شۆفێران و بە شێوەیەکی ڕێکخراو هاتوچۆکردن بەرهەم دێت.
ئێمە وەک بەڕێوەبەرایوتی هاتوچۆی سلێمانی وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ سەرجەم شۆفێرانی ئەم شارە بەهۆی پابەندبوونیان بە ترافیک لایتەکان بەشەو و بەڕۆژ بەڵام گرنگ بوو لەلامان ئاگاداری هەندێک (کە دەڵێین هەندێک واتە ڕێژەیەکی زۆر کەم) لە شۆفێران کە هەندێک جار سەرپێچی دەکەن لە ڕەنگەکانی ترافیک لایتەکان کە بێ گومان ئەم حاڵەتەش لەهەموو دوونیا هەر ڕوو دەدات بەڵام دەبێت ئەو ڕاستییە بزانین کە سەرئەنجام ڕووداو و کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.
لەکاتی ئێستادا ترافیک لایتی نزیک کارگەی کۆنی چیمەنتۆی سەرچنار هەندێک لەو شۆفێرانە لە ئاستی ڕەنگی سوور ڕا ناوەستن بۆیە ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکەین کە بەشێوەیەکی نادیار مەفرەزەی هاتوچۆیی و تیمی کامێرای ڕاگەیاندنمان دادەنێین بۆ نەهێشتنی ئەو حاڵەتانە وە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە دەکرێت، بۆیە هیوادارین کە سەرجەم شۆفێرانی بەڕێز خۆیان بە دوور بگرن لەو دیاردە دزێو و مەترسیدارە.
ژماره‌ی بینین‌ : 9535
زیاتر...
هاتووچۆی سلێمانی ماتۆڕسكیلە دەست بەسەرداگیراوەكان بەشێوەی ئاسن لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە دەفرۆشێت ( ...
وانەی سێیەمی خولی هونەرەکانی بوون بە سەرکردە لە هاتووچۆی سلێمانی ...
شۆفێران بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان پێویستە دوو وانەی هاتووچۆیی بخوێنن ...
هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی ئۆنلاین ...
چۆن فۆڕمی ئەلیکترۆنی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری پربکینەوە؟ ...
هاتووچۆی سلێمانی پرۆگرامی وانەكانی هاتووچۆی بەخشیە پەروەردەی سلێمانی ...
فۆڕمی ئەلیکترۆنی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ...
ئاگاداریەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ...
ئایا غەسلی ئۆتۆماتیكی زیان بە بۆیاخی ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت؟ ...
هاتووچۆی سلێمانی ماتۆڕسكیلە دەست بەسەرداگیراوەكان بەشێوەی ئاسن لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە دەفرۆشێت ...
123456