بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
ڕونكردنەوەیەك بۆ بەرێز د. لقمان جامعی لە كەناڵی یەكگرتو U2
Sunday, April 8, 2018

 بەرێزتان ئامادەكارو پێشكەشكاری بەرنامەی  (خولی شەهید مەلا هۆشیار) ن لە كەناڵی یەكگرتو U2 و لە تەوەرەی بەرنامەكەتان دەربارەی (فقی هاتوچۆ) بووە لەم هەفتەیە، دەمانەوێت رونكردنەوە بدەین لەسەر هەندێك لە ناوەڕۆكی ئەڵقەكەی ئەم جارەی بەرنامەكەت¬ بۆ بەرێزتان و ڕای گشتی.
لە قسەكانتان لە شوێنێك دەڵێن (وەكو ئەڵێن) لەو بڕەی كە ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆ غەرامەی خەڵك دەكەن 20% ی بۆ ئەوانە!!! 
بۆ زانیاری بەرێزتان و سەرجەم هاوڵاتیانی بەرێز ئەم قسەیە دورە لە ڕاستیەوە چونكە هیچ جۆرە ( مكافئە) پاداشتێك نیە بۆ ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆ لە غەراماتی هاتوچۆ و ئێمە وەك هەر فەرمانبەرێكی حكومەت تەنها موچە وەر دەگرین ، ئەگەر چیش لە دونیا زۆر لە بواری فەرمانبەری بە یاسا رێكخراوە پرسی پاداشت ، بەڵام دووپاتی دەكەینەوە كە هیچ برە پاداشت و مكافئەمان لەو غراماتە نیە ،ئەم قسەیەت شێواندنی ڕاستیە دەرهەق بە ئەرك و ماندو بون و شەو نوخونی  سەرجەم  ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆیە لە هەرێمی كوردستان.

2-لە شوێنێكی تری قسەكانت باس لە نوێ كردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دەكەیت كە دەڵێیت :ئەگەر پارەی نوێ‌ كردنەوە بۆ پێدانی زانیاری هاتوچۆیە ئەوە باشە بەڵام ئەگەر تەنها بۆ نوێ‌ كردنەوە بێت ئەوا جائز نیەو حڕامە....!!!!!
بەرێز دكتۆر لقمان ئەوەی باسی لێوە دەكەیت وەك زۆرینەی بەڵگەنامە فەرمییەكان بۆ نوێكردنەوە رسومات بە ناهەق وەرناگیرێ‌ ، هاتوچۆ پێش پێدانی مۆڵەتی شۆفێری زانیاری هاتوچۆ پێویست دەدات بە فێرخوازان نەوەك و لە دوای وەرگرتنی مۆڵەت بە دەر لەوەش بەشی راگەیاندن لە هاتوچۆی هەرێم بە بەردەوامی رێنمایی هاتوچۆ دەدەن بە شۆفێران و هاوڵاتیان.
3-لە شوێنێكی تر باس لەو رووداوانە دەكەیت كە گیان لە دەستدانی تێدایە و بە ((قتل خگأ))  ناوزەندی دە كەیت و باسی لە چۆنێتی صولح كردن و رۆژوگرتن و پێدانی پارە دەر هەق بە و رووداوە وەكام لایەن پێویستە پارە بدات 
بەرێز دكتۆر بۆ زانیاریتان لە یاسایی هاتوچۆی ژمارە(86)ی ساڵی 2004 بەشی 24
سزای یاسایی دەرهەق بەو رووداوانە رونكراوەتەوە ، وە ئەمە لە پسپۆری دادگا بەرێزەكانە.

هیوادارین كە بەرێزتان كە لە هەر بابەتێك بدوێن  بەڵگەو زانیاری راست و دروستان لابێت نەك بە رای خۆتان یاخود خۆت وتەنی بە(ئەڵین) بدوێیت چەنكە خەڵك قسەی  بەرێزتان و كەسانی وەك ئێوە بە هەند وەردەگرێت ئەمەش بەرپرسیارێتیەكی گەورەیە .
جێی خۆیەتی سوپاسی سەرجەم بەرێزان لە  مامۆستایانی ئاینی و وتار خوێنەكان كە لە وتارەكانیاندا زۆر جار ئامۆژگاری و رێنمایی هاوڵاتیان دەكەن كە پاپەند بن بە یاسا و رێنماییەكانی هاتوچۆ. 

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی هاتوچۆی سلێمانی 
ژماره‌ی بینین‌ : 3282
زیاتر...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە ...
هاتوچۆی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌كات ...
ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانیەوە بۆ ئەو شۆفێرانەی قیستی سزای ئۆتۆمبێلیان لە سەرە ...
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە کاتی پشوی خوێندکاران زیاد دەکات ...
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە کاتی پشوی خوێندکاران زیاد دەکات ...
ئەگەر بۆنی بەنزین و رۆن هاتە ناو ئۆتۆمبێل چی دەكەین ؟ ...
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم هاوڵاتییان ...
هاتوچۆی سلێمانی ئاماری شەش مانگی رابردووی ئاشكرا كرد ...
هاتوچۆی سلێمانی ئاماری 6 مانگی رابردووی ساڵی 2018 ئاشكرا ده‌كات ...
بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیانی سلێمانی چه‌ند بڕیارێك ده‌درێت ...
123456