بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
هاتووچۆی سلێمانی ئامارەکانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند
Saturday, August 25, 2018
هاتووچۆ - هێمن سالار

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئامارەکانی جەژنی قوربانی پیرۆزی ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ ٢٥/٨/٢٠١٨ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕائیدی هاتووچۆ (کاروان محمد صدیق) ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئامارەکانی جەژنی قوربانی پیرۆزی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: ژمارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی ساڵی ٢٠١٨ بریتین لە ١٧ ڕووداو کە (١١) ڕووداوی پێکدادان و (٤) وەرگەڕان و (١)ئاگرگرتن و (١) شێلان بوون.

ڕائید کاروان هەروەها ڕایگەیاند کە لە کۆی ئەو ١٧ ڕووداوە (١٠) ڕووداویان لە ناوشار و (٧) رووداوەکەی تر لە دەرەوەی شار ڕوویان داوە کە بە داخەوە بەهۆی ئەم ڕووداوانەوە یەک کەس گیانی لەدەستداوە و ٢٢ کەسی تریش بریندار بوون.

بەراورد بە جەژنی قوربانی ساڵی پار واتە لە ٢٠١٧ ڕووداوەکانی هاتووچۆ زیادیان کردووە، لەجەژنی قوربانی پێشوودا تەنها ١٢ ڕووداو ڕوویاندابوو بەبێ بوونی گیان لەدەستدان و بوونی تەنها ١٢ بریندار.
ژماره‌ی بینین‌ : 1173
زیاتر...
بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆ لەگەڵ بەرێوەبەری بەشەكانی هاتوچۆدا كۆبویەوە ...
بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەست بەكاربوو ...
هاتووچۆی سلێمانی ئامارەکانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند ...
ئاگادارییەک بۆسەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە ...
هاتوچۆی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌كات ...
ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانیەوە بۆ ئەو شۆفێرانەی قیستی سزای ئۆتۆمبێلیان لە سەرە ...
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە کاتی پشوی خوێندکاران زیاد دەکات ...
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە کاتی پشوی خوێندکاران زیاد دەکات ...
ئەگەر بۆنی بەنزین و رۆن هاتە ناو ئۆتۆمبێل چی دەكەین ؟ ...
123456