بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەست بەكاربوو
Sunday, September 9, 2018
هاتوچۆ|مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ|بەرهەم مەحمود
ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نوێی هاتوجۆی سلێمانی دەست بەكاربوو، لەوتەیەكیشدا داوای لە ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆ كرد بەردەوامبن لەخزمەتكردنی  زیاتری هاوڵاتیان و ڕابەڕاندنی كارو مامەڵەی هاوڵاتیاندا.
ئەمڕۆ  (09- 09 – 2018) عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەئامادەبونی (د. هەفاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لەئەفسەران و كارمەندانی هاوتوچۆ وەك بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەست بەكاربوو، بەوبۆنەیەشەوە پارێزگاری سلێمانی لەوتەیەكدا سوپاسی سەرجەم ئەفسەران و كارمەندان و فەرمانبەرانی شارستانی هاتوچۆی سلێمانی كرد كە هەمیشە لەخەمی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و جێ‌ بەجێكردنی یاساكانی هاتوچۆدان، هاوكات پیرۆزبایی لە عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) كرد بەبۆنەی دەست بەكاربونی وەك بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی .
لەو میانەیەشدا عەمیدی مافناس ( فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی لەوتەیەكدا داوای لەسەرجەم ئەفەسەران و كارمەندانی هاتوچۆ كرد، كە بەگیانێكی نیشتمان پەروەرانەو جێ‌ بەجێ كاری یاساو رێنماییەكانی هاتوچۆ بن و هاوكات بەردەوام لەخزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیاندابن لەبواری هاتوچۆدا. 


























ژماره‌ی بینین‌ : 16725
زیاتر...
بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆ لەگەڵ بەرێوەبەری بەشەكانی هاتوچۆدا كۆبویەوە ...
بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەست بەكاربوو ...
هاتووچۆی سلێمانی ئامارەکانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند ...
ئاگادارییەک بۆسەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە ...
هاتوچۆی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌كات ...
ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانیەوە بۆ ئەو شۆفێرانەی قیستی سزای ئۆتۆمبێلیان لە سەرە ...
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە کاتی پشوی خوێندکاران زیاد دەکات ...
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە کاتی پشوی خوێندکاران زیاد دەکات ...
ئەگەر بۆنی بەنزین و رۆن هاتە ناو ئۆتۆمبێل چی دەكەین ؟ ...
123456