بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری بەشەکان
Sunday, October 7, 2018
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 7.10.2018  بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی عمیدی مافناس (فەرەیدون عمر احمد) کۆبوونەوەیەک ڕێکخرا لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری بەش و هۆبەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی.

مەبەست لە کۆبوونەوەکە تاو و توێکردنی ئاستی کاروبارەکانی هاتووچۆ بوو لەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی و شێوازی ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێکردنی یاساو ڕێساکانی هاتووچۆ لە ناو و دەرەوەی شاری سلێمانی و دیراسەکردنی خاڵە نەرێنییەکان.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دەست نیشانکردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕەوش و سیستەمی هاتووچۆ دەشێوێنن و دۆزینەوەو دەست نیشانکردنی میکانیزمەکانی چارەسەرکردنیان.

دوابەدوای ئاڵ و گۆڕکردنی سەرنج و پێشنیارەکان لای خۆیەوە بەڕێوبەری هاتووچۆی سلێمانی ئەو ڕێکارانەی خستە بەر دیدی ئامادەبووان کە لێوەی باشتر دەتوانرێت خزمەت بە هاوڵاتییان بکرێت و هەروەها هەوڵ بدرێت بۆ پێشخستنی بواری هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی.






ژماره‌ی بینین‌ : 3358
زیاتر...
هاتووچۆی سلێمانی پرۆژەی هۆشیاری هاتووچۆ دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە ...
بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم سەردانی هاتووچۆی سلێمانییان کرد ...
ئاگادارییەك لەهاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ...
قایمقامی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کرد ...
بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی هاتوچۆی سلێمانی دەکات ...
بەڕێوەبەری ئاسایش سەردانی هاتوچۆی سلێمانی كرد ...
ژیاننامەی بەرێوەبەری کۆچکردوو ...
مەراسیمی ماڵئاوای لە بەرێوەبەری پێشوی هاتوچۆی سلێمانی ...
بەرێوەبەری پێشوی هاتوچۆی سلێمانی کۆچی دوای کرد ...
کارمەندێکی پۆلیسی فریاکەوتن بڕێک پارە لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەدۆزێتەوە ...
123456