کارمەندێکی پۆلیسی فریاکەوتن بڕێک پارە لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەدۆزێتەوە
Wednesday, October 10, 2018
|
|
ئەمڕۆ 10.10.2018 کارمەندێکی پۆلیسی فریاکەوتن بەناوی (ئارام محمد احمد) دوای سەردانیکردنی بۆ بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی سلیمانی بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی ئوتومبیلەکەی، لەناو بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە بەشی هونەری بڕێک پارەی دۆزیەوەو راستەوخۆ رادەستی بەشی کارگێڕی کرد بۆ گەڕانەوەی بۆ خاوەنەکەی.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە سوپاسی ئەو کارمەندەی پۆلیسی فریاکەوتن ئەکەین بۆ دەستپاکی و هەست کردن بە لێپرسراویەتی هیوادارین نموونەی زۆربێت. هەروەها داوا دەکەین هەر کەسێک خۆی بە خاوەنی ئەو بڕە پارەیە دەزانێت سەردانمان بکات لە بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی / بەشی کارگێڕی.
|
|
|