بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
شۆفێری لە (تەم)دا
Tuesday, October 23, 2018
سێ ڕێنمایی زۆر گرنگ لەکاتی شۆفێری کردن لە کەشی تەم دا

خێراییەکەت کەم بکەرەوە. لێخوڕین بە هەمان خێرایی کەش و هەوای ئاسایی لە کەشی تەم دا مەترسییەکی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی کە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە چونکە کاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێکی تری لە ناکاو. ئەگەر ڕیژەی بینین گەشتە ڕێژەیەکی زۆر کەم بە هۆی زۆری تەمەوە ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئوتومبیلەکەت بە زووترین کات پارک بکە بەمەرجێک لەسەر لەینەکانی شەقامەکە نەبیت، وە چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە. 

هەمیشە لایتە نزمەکانت دابگیرسێنە. ڕووناکی زۆر نا. دوور بکەرەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەکاتی بوونی تەم، چونکە بەهۆی بوونی دەنکۆڵەی ووردی ئاو لە کەشی تەمدا وا دەکات ڕووناکییەکە بڵاو ببێتەوە و کاردانەوە دروست بکات، ئەگەر لە حاڵەتێکدا زانیت کە لایتە بەرزەکان سوودیان نییە ئەوە لایتە نزمەکان دابگیرسێنە بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەکە ببینرێیت.

بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەکە بێت. شۆفێری کردن لە کاتی تەم دا کارێکی گرانەو ناکرێت چەند کارێک بەیەکەوە بکەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم ڕێکارانە بگریتە بەر، ڕادیۆکەت بکوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی تر مەکە بۆئەوەی تەواو تەرکیزت لەسەر شەقامەکە بێت، جامی ئوتومبیلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئوتومبیلەکانی دەرەوە بێت.
لە ئینگلیزییەوە: هێمن سالار

ژماره‌ی بینین‌ : 1672