بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ شۆفێرانی دەرەوە‌و ناوشاری سلێمانیدا كۆبوەوە
Wednesday, November 7, 2018
هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل

لەچوارچێوەی كاروچالاكیەكانی هەڵمەتی هۆشیاری یەك مانگەی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كە لەژێر دروشمی (ئامانجمان سزادانتان نیە پەرۆشی سەلامەتیتانین)،  ئەمڕۆ 7/11/2018 عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەتێرمیناڵی شارەزوور لەگەڵ بەڕێوەبەری گواستنەوە‌و گەیاندنی سلێمانی‌و لێپرسراوی سەندیكای شۆفێران‌و سەرجەم شۆفێرانی پاس‌و تەكسی هێڵەكانی دەرەوەوە‌و ناو شاری سلێمانیدا كۆبوەوە.
لەكۆبونەوەكەدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی تیشكی خستەسەر گرنگی هەڵمەتەكە‌و بۆ ئامادەبوانی ڕونكردەوە كە سەرپێچییەكانی هاتووچۆ چەند زیان دەبەخشن بەڕەوشی هاتووچۆ هەروەها هۆكارن بۆ كەوتنەوەی روداو‌و كارەساتەكانی هاتووچۆ‌و دروستكردنی تەنگەشەی هاتووچۆ، هاوكات بەڕێزیان ڕونكردنەوەی دا بەئامادەبوان كە دەبێت جیاوازی بكرێت لەنێوان دوو كێشەدا، كە بریتین لە گواستنەوە‌و كەرتی هاتووچۆ، بەڵێنیشدا ئەو كێشانەی كە پەیوەندی بە بواری هاتووچۆوە هەیە‌و لەسنوری هاتووچۆی سلێمانیدایە كاردەكەن بۆ چارەسەركردن‌و بنەبڕكردنیان، لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری گواستنەوە‌و گەیاندن‌و لێپرسراوی سەندیكای شۆفێران كێشە‌و گرفتەكانی تایبەت بەڕێگاوبان‌و سەندیكا خستەڕوو، هەروەها شۆفێران كێشەكانی خۆیان لەناوشار‌و دەرەوەی شار‌و تێرمیناڵەكان خستەڕوو، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی جەختیكردەوە كە ئەو كێشانەی پەیوەندی بە هاتووچۆوە هەیە چارەسەری بكەن، لەكۆتایشدا ڕاوسەرنجەكانی تایبەت بەڕەوشی هاتووچۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا تاوتوێكرا.
















ژماره‌ی بینین‌ : 1503
زیاتر...
لیژنەی ناوخۆی ئەنجومەن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان کرد ...
ئامادەکارییەکانی هاتووچۆی سلێمانی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز ...
هاتووچۆی سلێمانی ئامادەكاری بۆ جەژنی نەورۆز دەكات ...
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ...
ڕێنمایی تایبه‌ت به‌وشۆفێرانه‌ی كه‌ سه‌ردانی سه‌یرانگاكان ده‌كه‌ن ...
لە هاتووچۆی سلێمانی خولێكی تایبەت بەئامێری پشكنینی مەی نوشی بەڕێوەچوو ...
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە زیادبوونی ڕسووماتی تۆماری یەکەم جار ...
هاتووچۆی سلێمانی ئامادەکاری بۆ پشووەکانی جەژنی نەورۆز دەکات ...
لە هاتووچۆی سلێمانی سیمینارێكی تایبەت بە ڕوداوەكانی هاتووچۆ بەڕێوەچوو ...
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ ئەفسەرانی بەڕێوەبەرێتی قەزای ناوەند کۆبوویەوە ...
123456