بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
شاندێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی و هەلەبجەی پارتی سەردانی هاتووچۆی سلێمانیان کرد
Wednesday, November 7, 2018
هاتووچۆ - مەریوان سماعیل

ئەمڕۆ ٧/١١/٢٠١٨ شاندێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی و هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە عمیدی مافناس (فریدون عمر احمد) وەک بەڕیوەبەری نوێی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچؤی سلێمانیان کرد. 

شاندەکە پێکهاتبوون لە هەریەک لە (فاضل رەئوف، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکرادایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی) و (شێخ عەتا شێخ حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی و هەڵەبجەو ووتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی) و (مامۆستا عەزیز حاجی حەسەن، شێخ نەوزاد شێخ کامل، سیروان عمر و کەمال ئەحمەد ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلیمانی و هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان) وێڕای پیرۆزبایی پشتگیری خۆشیان بۆ بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی سلێمانی و دووپاتکردەوە. 

لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری هاتووچؤی پاریزگای سلێمانی سوپاسی هاتنەکەیانی کرد و جەختی کردەوە کە بە هاوکاری هەمووان دەتوانرێت رەوشی هاتووچۆ لە پارێزگاکەدا بەرەو باشتر ببرێت.












ژماره‌ی بینین‌ : 489
زیاتر...
لیژنەی ناوخۆی ئەنجومەن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان کرد ...
ئامادەکارییەکانی هاتووچۆی سلێمانی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز ...
هاتووچۆی سلێمانی ئامادەكاری بۆ جەژنی نەورۆز دەكات ...
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ...
ڕێنمایی تایبه‌ت به‌وشۆفێرانه‌ی كه‌ سه‌ردانی سه‌یرانگاكان ده‌كه‌ن ...
لە هاتووچۆی سلێمانی خولێكی تایبەت بەئامێری پشكنینی مەی نوشی بەڕێوەچوو ...
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە زیادبوونی ڕسووماتی تۆماری یەکەم جار ...
هاتووچۆی سلێمانی ئامادەکاری بۆ پشووەکانی جەژنی نەورۆز دەکات ...
لە هاتووچۆی سلێمانی سیمینارێكی تایبەت بە ڕوداوەكانی هاتووچۆ بەڕێوەچوو ...
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ ئەفسەرانی بەڕێوەبەرێتی قەزای ناوەند کۆبوویەوە ...
123456