بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
پێویستە كەی ڕۆنی بزوێنەری ماتۆڕسكیل بگۆردرێت
Monday, December 3, 2018
وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە: مەریوان ئیسماعیل


زۆربەی گەنج‌و لاوەكان لەجیهاندا بەمەبەستی گواستنەوە لەسەر شەقام‌و ڕێگاوبانەكان‌و گەشت كردن‌و دوركەوتنەوە لە قەرەباڵغی شەقامەكان ماتۆڕسكیل بەكاردەهێنن، بەڵام (50%) زیاتریان زانیاری تەواویان لەسەر بزوێنەر‌و كاتی گۆڕینی ڕۆنی بزوێنەرەكە نیە، ئەوەش كێشە بۆ ماتۆڕسكیلەكە دروست دەكات.
بەشێوەیەكی گشتی پێویستە ڕۆنی بزوێنەری ماتۆڕسكیل دوای ڕۆیشتنی (3700) میل واتە نزیكەی (6000) كم بگۆڕدرێت، بەڵام لەهەندێك كاتدا بەپێی ڕۆیشتنی ماتۆڕسكیلەكە ئەو پێوەرە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەجۆرێك ئەگەر شۆفێری ماتۆڕسكیل ڕۆژانە لە ناو شاردا ماتۆڕسكیلەكەی بەكاربهێنێت ئەوا ئەو ماوەیەی پێویستێتی بۆ گۆڕینی ڕۆنی بزوێنەرەكە كەم دەكات بۆ (3000) میل واتە نزیكەی (5000) كم.
سەبارەت بە فلتەری ڕۆنی ماتۆڕسكیل پێویستە دوای گۆڕینی ڕۆنی بزوێنەرەكە فلتەرەكەش ڕاستەوخۆ بگۆڕدرێت، بەڵام هەندێك كەس ئەو كارە ناكەن‌و فلتەرە كۆنەكە دەهێڵنەوە بۆ دووەم ڕۆن گۆڕین كە ئەوەش گرفتی گەورە بۆ بزوێنەری ماتۆڕسكیلەكە دروست دەكات، هاوكات پێویستە خاوەنی ماتۆڕسكیل ئەگەر شارەزایی  لە بزوێنەر‌و كاتی گۆڕینی ڕۆن‌و فلتەری ماتۆڕسكیلدا نەبوو سەردانی كۆمپانیای تایبەت بە ماتۆڕسكیل بكات بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست. 



ژماره‌ی بینین‌ : 400
زیاتر...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە ...
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتووچۆی سلێمانی سەردانی پەیمانگای کۆمپیوتەریان کرد ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە ...
ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانی ئوتومبیلە بارهەڵگرەکان ...
کەنارەڕێگەی سەلامەت بۆ هاتووچۆیەکی سەلامەتتر ...
لە دوای ئەم بەروارەوە وەستانی ئۆتۆمبێل لە دەستەچەپ قەدەغە دەکرێت ...
سیمینارێكی تایبەت بە ماتۆڕسكیل لە هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو ...
وەستانی ئۆتۆمبێل لای چەپی شەقامە خزمەتگوزارییەكان قەدەغە دەكرێت ...
هاتووچۆی سلێمانی سەرکەوتنی پلانی گۆڕینی ئاراستەی هەندێک لە شەقامەکانی راگەیاند ...
هاتووچۆی سلێمانی تاوتووێی گۆڕینی ئاڕاستەی شەقامەكانی كرد ...
123456