بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی هاتووچۆی سلێمانی كرد
Sunday, March 31, 2019
هاتووچۆ - مەریوان اسماعیل
فۆتۆ - رەنج محمد
ئەمڕۆ (31/3/2019) شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە پێكهاتبوو لە نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ناوخۆ‌و ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی مەركەز لەگەڵ بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوبراو هەروەها نوێنەری بەڕێوەبەرێتی كاروباری هونەری هاتووچۆی بەغدا‌د وە نوێنەری هاتووچۆی پارێزگای كەركوك، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیان كرد‌و لەلایەن عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌ و ژمارەیەك لەئەفسەرانی بەرپرسی بەشەكانی ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیەوە پێشوازی لە شاندەكەكرا.
مەبەست لەسەردانەكە دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر بوو لەنێوان هاتووچۆی سلێمانی‌و وەزارەتی ناوخۆی عێراق‌ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی حكومەتی مەركەز، پاشان بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی پاش كۆبوونەوە‌و گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكان لەم ڕووەوە  بەڕێزیان باسی لەكارو چالاكییەكانی سەرجەم بەشەكانی ناو هاتووچۆی بۆ شاندی میوان كرد، وێڕای ئەو پێشكەوتنانەی كە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەدەستی هێناوە لەسەرجەم سێكتەرەكانی هاتووچۆدا  بەتایبەتی كەمكردن‌و نەهێشتنی ڕۆتین لە ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان‌و میكانیزمی چەسپاندنی یاسای هاتووچۆ لە ڕێگاو بانەكانی ناو شار‌و دەرەوەی شاری سلێمانی.
لەلایەكی دیكەوە شاندی میوان سەرسامی خۆیان بۆ كارەكانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دەربڕی‌و سوپاس‌و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری هاتووچۆ‌و ئەفسەران‌و كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی كرد .




























ژماره‌ی بینین‌ : 1391
زیاتر...
سیمینارێكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو. ...
چەند وانەیەکی یاسایی بۆ مامۆستایانی کۆلێجی سەڵاحەدین روونکرایەوە ...
لە سلێمانی سزای ئەم شۆفێرانە دەدرێت ...
سیمنارێكی تایبەت بەڕووداوەكانی هاتووچۆ‌و كاریگەریان لەسەر حكومەت بەڕێوەچوو ...
ئاگاداریەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ كۆمپانیاكانی بازرگانی ئۆتۆمبێل ...
ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیەوە ...
شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی هاتووچۆی سلێمانی كرد ...
لیژنەی ناوخۆی ئەنجومەن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان کرد ...
ئامادەکارییەکانی هاتووچۆی سلێمانی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز ...
هاتووچۆی سلێمانی ئامادەكاری بۆ جەژنی نەورۆز دەكات ...
123456