بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
کۆمپانیایەکی هۆڵەندی بواری ترافیک سەردانی هاتووچۆی سلێمانیان کرد
Thursday, May 2, 2019
هاتووچۆ - هێمن سالار
فۆتۆ - رەوەند عوسمان


ئەمڕۆ ٢/٥/٢٠١٩ پێنج شەممە، کۆمپانیایەکی هۆڵەندی لە بواری ترافیکدا بەناونیشانی (Move Mobility) بە یاوەری هاوبەشیان لە کۆمپانیای گرووپی پەرەپێدان و ڕاوێژکاری لە کوردستان و عێراق سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان کردو لەگەڵ عمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و بە یاوەری ئەندازیار (فەرمان ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی سلێمانی و موقەدەمی هاتووچۆ (بەختیار محمد عبداللە) بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتووچۆی سلێمانی کۆبوونەوە. 

لەکۆبوونەوەکەدا باس لە ئەزموونی کۆمپانیاکە کرا کە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ لە بواری ترافیکدا لە ووڵاتی هۆڵەندا کاریان کردووە بۆ پێشخستنی بواری هاتووچۆ لەو وولاتەدا، دواتر عمید فەرەیدوون ئاماژەی بە کێشەو گرفتەکانی دۆخی هاتووچۆی کرد لە پارێزگای سلێمانی و وە گرفتە ئیدارییەکان و سیستەمی کارکردن لە بواری هاتووچۆ و ڕێگاوباندا خستەڕوو. دواتر سەرجەم ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە سەرنج و ڕاو پیشنیاری خۆیان خستەڕوو لەم بوارەدا. 

بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتییەکەی نیشاندا بۆ هاوکاری کردنی کۆمپانیاکە لە پێشخستنی ڕەوشی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی و هیوای خواست پلانەکانیان بەشێوەی پراکتیکی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 














ژماره‌ی بینین‌ : 496
زیاتر...
ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو ئەوروپی تا 15/6 درێژكرایەوە ...
سیمیناری باشترکردنی سیستەمی ترافیک بە سیستەمی زیرەکی دەستکرد لە هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو ...
بەرێوەبەری بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا سەردانی هاتووچۆی سلێمانیان کرد ...
تابلۆ بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەدرێت ...
سیمینارێكی تایبەت بە حاڵەتی ئۆتیزم لە هاتووچۆی سلێمانی ئەنجامدرا ...
کۆمپانیایەکی هۆڵەندی بواری ترافیک سەردانی هاتووچۆی سلێمانیان کرد ...
سیمینارێک سەبارەت بە بەدەستهێنانی مۆڵەتی تایبەت بەڕێوەچوو ...
سیمینارێکی تایبەت بە هاتووچۆ لەلایەن خوێندکارانی ئامادەیی رەوشەن بەدرخان پیشکەش کرا ...
سیمینارێكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو. ...
سیمینارێكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو. ...
123456