بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
سیمیناری باشترکردنی سیستەمی ترافیک بە سیستەمی زیرەکی دەستکرد لە هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو
Thursday, May 16, 2019

هاتووچۆ - هێمن سالار 
فۆتۆ - کاروان عوسمان 

ئەمڕۆ بەرواری 16/5/2019 لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی (میر کاوە) خوێندکاری ئەندازیاری، سیمینارێکی تایبەتی سەبارەت بە (باشترکردنی بواری ترافیک) لەڕێی سیستەمی زیرەکی دەستکرد (AI) پێشکەش کرد. 


کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی عمیدی مافناس (فەرەیدوون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری بەش و هۆبەکان و پ.ی.د ( ئومێد رفیق فتاح) سەرۆکی زانکۆی جیهان - سلێمانی و  دکتۆر (ئاریز محمد اسماعیل) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی و بەڕێز ( هێمن رشید ئاغا) بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی زانکۆی جیهان - سلێمانی بەڕێوەچوو. 

پڕۆژەی (باشترکردنی بواری ترافیک) لەڕێگەی سیستەمی زیرەکی دەستکرد (AI) کار لەسەر ترافیک لایتەکان دەکات و وا دەکات لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە قەرەباڵغی لە سەرشەقامەکان و بەتایبەت لە ئینتەرسێکشنەکاندا کەم بکاتەوە، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن چەند گەنجێکی کوردەوە دروستکراوەو بۆ یەکەم جارە لە هەموو عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیستەمێکی لەم جۆرە دروست بکرێت، وە سیستەمەکە پێشکەشی هاتووچۆی سلێمانی کراوە بۆ ئەوەی لە شاری سلێمانی جێبەجێ بکرێت. 

بیرۆکەی سیستەمی پڕۆژەکە لەلایەن هەریەک لە خوێندکاران (میر کاوە) خوێندکاری قۆناغی پێنجی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی جیهان - سلێمانی و خوێندکاران (ژین محمد، ساوێن کمال، هێشوو دارا و زانیار دانا) داڕێژراوەو توانیویانە بەرنامەیەکی بەم شێوە دەگمەنە دروست بکەن بە هیوای ئەوەی خزمەتی شاری سلێمانی پێ بکەن. 

لای خۆیەوە عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سوپاسی سەرجەم ئامادەبوانی کرد و ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی نیشاندا بۆ سەرجەم هاوکارییەک بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە لە شاری سلێمانی.




























ژماره‌ی بینین‌ : 616
زیاتر...
لە هاتووچۆی سلێمانی سیمینارێك بۆ خوێندكارانی كۆلیژی یاسا ئەنجامدرا ...
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێران سەبارەت بە تونێلی پێشڕەو ...
خولێكی هۆشیاری تایبەت بە زیانەكانی گەرما بۆ كارمەندانی هاتووچۆی ناو شار كرایەوە ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانییەوە ...
هاتووچۆی سلێمانی تاكسی‌و پاصەكان ئاگادار دەكاتەوە ...
زانكۆی پۆلە تەكنینكی سیمینارێكی لە هاتووچۆی سلێمانی ئەنجامدا ...
هه‌ڵمه‌تی به‌رگرتن له‌ڕووداوی هاتووچۆو فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ڕاگه‌یاندرا ...
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ خاوەن تاقیگەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێلدا كۆبووەوە ...
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم کۆمپانیاکانی فرۆشتنی ئوتومبیل ...
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ سەرۆكی دادگای سلێمانیدا كۆبووەوە ...
123456