بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیەوە
Wednesday, June 5, 2019


لە ڕابوردودا و چەندینجار هۆشداریمانداوە لەو مەترسیانەی ڕوبەڕوی ماتۆڕسوارەکان و سەرنشینی ماتۆڕەکان دەبێتەوە ، بەداخەوە لە دوو ڕوداوی جیاوازدا لە ڕۆژانی یەکەم ودووەمی جەژندا دوو گەنج بەڕوداوی ماتۆڕ گیانیان لەدەستداوەو دوانی تریش بریندار بوون.
لەکاتێکدا پرسەو هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیەکان ڕادەگەیەنین داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست بەگشتی و بەتایبەتیش باوکان و دایکان دەکەین چاودێری ڕۆڵەکانیان بکەن و ڕێگە نەدەن ئەوجۆرە ماتۆڕانەی لەبەرنەبوونی هیچ مەرجێکی سەلامەتی تۆمارنەکراون و ماتۆڕ سوارەکانیش مۆڵەتی لێخوڕینیان نیە ماتۆڕ بەکار بهێنن چونکە ئێمە بۆ ڕێگریکردن لەو ڕوداوانە لێپرسینەوەو دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕەکان زیاتر دەکەین با دوچاری زیانی گیانی و ماڵی نەبن،
لەهەمانکاتدا ئەو ماتۆڕ سوارانەش ئاگادار دەکەینەوە کە ماتۆڕەکانیان یاسایین و مۆڵەتیان هەیە دووربکەونەوە لە سەرکێشی و بەدەنگی ماتۆڕەکانیان هاوڵاتیان بێزار نەکەن ، داواش لە هەموو چێشتخانەو خواردنگەکان دەکەین کە ماتۆڕیان بۆ گەیاندنی خواردن بۆ کڕیارەکانیان هەیە ماتۆڕەکانیان پابەند بن بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە چونکە لێپرسینەوە لەوانیش دەکرێت
داوا لە هەموو هێزە ئەمنیەکانیش دەکەین هاوکاری ئەفسەران و کارمەندانی هاتوچۆ بکەن لە دەستبەسەردا گرتنی ماتۆڕە سەڕپێچیکارەکان.
ژماره‌ی بینین‌ : 301
زیاتر...
چەند پەرلەمانتارێکی گۆڕان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان کرد ...
هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا دەستێپێکرد ...
ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیەوە ...
ئاگادارییەک سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە دەست بەسەرداگیراوەکان ...
ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو ئەوروپی تا 15/6 درێژكرایەوە ...
سیمیناری باشترکردنی سیستەمی ترافیک بە سیستەمی زیرەکی دەستکرد لە هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو ...
بەرێوەبەری بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا سەردانی هاتووچۆی سلێمانیان کرد ...
تابلۆ بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەدرێت ...
سیمینارێكی تایبەت بە حاڵەتی ئۆتیزم لە هاتووچۆی سلێمانی ئەنجامدرا ...
کۆمپانیایەکی هۆڵەندی بواری ترافیک سەردانی هاتووچۆی سلێمانیان کرد ...
123456