بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
هاتووچۆی سلێمانی سوپاسکرا
Wednesday, July 10, 2019
فۆتۆ| بەرهەم محمود

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای قائیمقامیەتی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری شاری سلێمانی وە بەڕێز قائیمقامی شاری سلێمانی مەراسیمێک سازدرا بە ئامادەبوونی زۆرینەی کەنالەکانی راگەیاندن، مەراسیمەکە تایبەت بوو بە سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامی شاری سلێمانی و نوێنەرایەتی نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرو ئەفسەرانی لەکایەو سێکتەرە جیاوەزەکان لەپای دڵسۆزی لە کارەکانیاندا لە بواری هاتووچۆ و خزمەتکردنی هاوڵاتییان. 

هەروەها لە دوو توێی ئەو مەراسیمەدا بەڕێزان پارێزگار و قائیمقامی شاری سلێمانی جەختیان کردەوە لە پشتیوانیان بۆ هاتووچۆی سلێمانی وە پشتیوانیان بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردانەی پەیوەندییان هەیە بە بواری هاتووچۆوە وەک سەرپێچییەکان و دیاردە دزێوەکان. 
لەلایەن خۆشیەوە عمیدی مافناس (فەرەیدوون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلیمانی سوپاسی خۆی ئاراستەی پارێزگار و قائیمقام و نووسینگەکانی شۆفێری کرد، هەروەها بەڵێنیان دا کە زیاتر ئەرکەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ جوانکردنی سیمای هاتووچۆو وە بنەبڕکردنی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ.















ژماره‌ی بینین‌ : 848
زیاتر...
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی خەلاتی چەند کارمەندێکی کرد ...
سیمینارێكی تایبەت بە فریاكەوتنی سەرەتایی لە هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو ...
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم کۆمپانیاکانی کامێرای چاودێری ...
دەستکاریکردنی ئەگزۆزی ئوتومبیل قەدەغەیە ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ چێشتخانەو ماركێت‌و پێشانگاكان ...
هاتووچۆی سلێمانی سوپاسکرا ...
کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ ئەفسەرانی هاتووچۆی سلێمانی ...
کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری هاتووچۆ لەگەڵ ئەفسەرانی هۆبەی مۆڵەت ...
وەزارەتی ناوخۆ مەرجی بوونی ئێرباگ دەسەپێنێت بەسەر هاوردەكارانی ئوتومبیلدا ...
هۆبەی تۆماری ئوتومبیل لە هاتووچۆی کۆیە دەکرێتەوە ...
123456