بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
سیمینارێكی تایبەت بە فریاكەوتنی سەرەتایی لە هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو
Thursday, July 18, 2019
هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: هێمن سالار

سیمینارێكی تایبەت بە گرنگی‌و كاریگەری فریاكەوتنی سەرەتایی لە كاتی هەر ڕووداوێكدا بە تایبەتی ڕووداوی هاتووچۆ بۆ ڕزگار كردنی ژیانی برینداربووانی ئەو ڕووداوانە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو. 
لە چوارچێوەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (18/7/2019) لە هۆڵی كۆبونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە تاسڵوجە‌و بە ئامادەبوونی عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی‌و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی ناو بارەگاو ئەفسەران‌و كارمەندانی مەفرەزەكانی هاتووچۆ، سیمینارێكی تایبەت بە فریاكەوتنی سەرەتایی لەلایەن خوێندكارانی كۆلیژی پەرستاری زانكۆی سلێمانی گروپی (نێرستار) بەڕێوەچوو.
سەبارەت بە سیمینارەكە ئەندامێكی گروپەكە بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سیمینارێکی تایبەت بە فریاكەوتنی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ ئەفسەران و کارمەندانی هاتووچۆ ئەنجام دەدەن، چونكە لەكاتی هەر ڕووداوێكی هاتووچۆدا ئەفسەران‌و كارمەندانی هاتووچۆ دەگەنە سەر ڕووداوەكە، بۆیە پێویستە زانیاری تەواویان لەسەر چۆنێتی ئەنجامدانی فریاكەوتنی سەرەتایی بۆ بەهاناوەچوونی بریندارانی ڕووداوەكان هەبێت.














































ژماره‌ی بینین‌ : 1227
زیاتر...
ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتەوە بۆ ئەو فێرخوازانەی تاقیکردنەوی تیۆریان هەیە ...
هاتووچۆی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە بریكاری وەزیری ناوخۆ‌و بەرێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم ...
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری گواستنەوەی پاسی خوێندكاران دەكات ...
هاتووچۆی هەرێم هۆشداری لە بوونی دیاردەی تابلۆی ساختە دەدات ...
وەفدێكی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان سەردانی هاتوچۆی سلێمانیان كرد ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ...
سیمینارێكی تایبەت بە ڕەوشی هاتووچۆ لە وڵاتانی ئەوروپا لە هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ کۆمپانیاکانی بواری ترافیک لایت ...
هاتووچۆی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەك كارمەند ...
123456