بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ خاوەن تاقیگەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێلدا كۆبووەوە
Monday, July 22, 2019
هاتوچۆ |مەریوان ئیسماعیل 
فۆتۆ|کاروان بەشان

ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی (22/7/2019) عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ سەرجەم خاوەن تاقیگەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێلدا كۆبووەوە.
ئامانج لە كۆبوونەوەكە تیشك خستە سەر گرنگی كاری تاقیگەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل بۆ پاراستنی مەرجی توندو تۆڵی لە ئۆتۆمبێلدا ئەویش بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، هەروەها بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، لەوەزارەتی ناوخۆوە بڕیار دەرچووە كە پێویستە لەمەودوا سەرجەم تاقیگەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل ئامێر‌و كەرەستەی پێویستیان بۆ پشكنینی ئێرباك‌و پشكنینی پشتێنی سەلامەتیی هەبێت.
 ئەو بڕیارەش لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، هەر تاقیگەیەكیش سەرپێچی ئەو بڕیارە بكات سزای دارایی دەدرێت، وە هەر تاقیگەیەك كارئاسانی بۆ ئۆتۆمبێل بكات لەكاتی پشكنیندا ڕووبەڕوی سزای دارایی دەبێتەوە‌و لەكاتی دووبارە بوونەوەدا مۆڵەت لەتاقیگەكە وەردەگیرێتەوە.
 بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە بوونی هەماهەنگی نێوان هاتووچۆ‌و تاقیگەكان كردەوە.











ژماره‌ی بینین‌ : 1859
زیاتر...
ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتەوە بۆ ئەو فێرخوازانەی تاقیکردنەوی تیۆریان هەیە ...
هاتووچۆی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە بریكاری وەزیری ناوخۆ‌و بەرێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم ...
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری گواستنەوەی پاسی خوێندكاران دەكات ...
هاتووچۆی هەرێم هۆشداری لە بوونی دیاردەی تابلۆی ساختە دەدات ...
وەفدێكی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان سەردانی هاتوچۆی سلێمانیان كرد ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ...
سیمینارێكی تایبەت بە ڕەوشی هاتووچۆ لە وڵاتانی ئەوروپا لە هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ کۆمپانیاکانی بواری ترافیک لایت ...
هاتووچۆی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەك كارمەند ...
123456