لەکاتی شۆفێریدا، هاوکاری ئامبوڵانس بکە و ڕێگەکەی بۆ چۆڵ بکە.         □ بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
زانكۆی پۆلە تەكنینكی سیمینارێكی لە هاتووچۆی سلێمانی ئەنجامدا
Thursday, July 25, 2019

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: ئاراس نصرالدین 

سیمینارێكی تایبەت بە ئەندازیاری پلانسازی شار لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (25/7/2019) لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە تاسڵوجە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هاتووچۆی سلێمانی سیمینارێكی تایبەت بە ئەندازیاری پلانسازی شار لەلایەن مامۆستا (فاروق باقی شەریف)‌و مامۆستا (لیزان كەمال عوسمان) كە مامۆستان لە زانكۆی پۆلە تەكنینی سلێمانی بەڕێوەچوو.
مامۆستا (فاروق باقی) لە سیمینارەكەدا پێناسەی بەشی ئەندازیاری پلانسازی شاری كرد، وتیشی، پلانسازی شار بریتیە لە ئەنجامدانی پلان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ژیانی هاوڵاتییان لە هەموو بوارەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشەكەیان لەهەوڵی دروستكردنی هەماهەنگی‌و پەیوەندیدایە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكاندا ئەویش بەمەبەستی سود وەرگرتن لە یەكتر‌و دۆزینەوەی ڕێگە چارەی گونجا‌و بۆ كێشە‌و گرفتەكان، ئەویش لەڕێگەی دانانی پلانی پێویست.
جەختی لەوەشكردەوە، ئەو بوارانەی كە بەشەكەیان دەتوانێت كاری لەسەر بكات بە هەماهەنگی لە گەڵ هاتووچۆدا، چارەسە كردنی قەرەباڵغی شار‌و ڕێكخستنی چالاكییە بازرگانییەكان بۆ كەمكردنەوەی لۆد‌و قەرەباڵغی سەر شەقامەكان، بە پێویستیشیزانی لەمەودوا هەماهەنگی‌و هاوكاری لەنێوان بەشەكەیان‌و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیدا هەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشە‌و گرفتەكانی بەردەم هاتووچۆ.











ژماره‌ی بینین‌ : 1119
زیاتر...
ڕونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ...
سوپاسی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان /لقی سلێمانی دەکەین ...
سیمیناری كاریگەری گازە زیان بەخشەكان لەسەر كارمەندانی هاتووچۆ ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە سەبارەت بە پڕكردنەوەی نامیلكەی شۆفێری ئۆنلاین ...
هاتووچۆی سلێمانی سەد کورسی جوڵاو بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین دەکات . ...
قوتابیانی ئامادەیی ڕازاوەی كچان سەردانی هاتووچۆی سلێمانیان كرد ...
پرۆژەی ناشتنی 1000 نەمام دەستی پێكرد ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ...
هاتووچۆی سلێمانی پرۆژەی ناشتنی 1000 نەمامی جۆراوجۆر جێبەجێدەكات ...
رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی بە رێوە چوو ...
123456