بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری گواستنەوەی پاسی خوێندكاران دەكات
Thursday, October 10, 2019
هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
بەمەبەستی ڕێكخستنی هاتووچۆی قوتابییان‌و خوێندكارانی زانكۆ‌و پەیمانگا حكومی‌و ئەهلیەكان‌و باخچە‌و قوتابخانەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا لە ڕووی نرخ‌و جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی هاتووچۆوە چاودێری ووردی ئەو پاس‌و ئۆتۆمبێلانە بكات كە ئەركی گواستنەوەی خوێندكارانیان لە ئەستۆگرتووە.
ئاماژە بە فەرمانی كارگێڕی قائیمقامییەتی سلێمانی ژمارە (2966)لە ڕۆژی (8/8/2019) لە دیوانی قائیمقامیەت كە كۆپیەكی دەست ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی كەوتووە تێیدا هاتووە، بەمەبەستی ڕێكخستنی هاتووچۆ‌و سەلامەتی گیانی خوێندكاران‌و قوتابیان لەكاتی گواستنەوەیان لەماڵەكانیانەوە بۆ قوتابخانە‌و خوێندنگاكان‌و بەپێچەوانەشەوە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت بڕیاریانداوە بە وەرگرتنی ئاماری پاسەكان‌و ژمارەی خوێنكاران لە هەردوو بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژ هەڵات‌و ڕۆژئاوا، هەروەها بڕیاریداوە كە نابێت بەهیچ شێوەیەك ئۆتۆمبێلی تایبەت‌و بار كاری گواستنەوەی قوتابیان‌و خوێنكاران بكەن، هاوكات پێویستە پاسەكان بەپێی كورسی دانیشتن خوێندكار‌و قوتابیان بگوازنەوە، هەروەها لە فەرمانەكەدا هاتووە كە پێویستە سەرجەم خاوەن پاس‌و ئۆتۆمبێلەكان پابەندی ئەو نرخە بن كە لیژنە هاوبەشەكانی قەئیمقامیەت دایناوە بۆیان بە جۆرێك بۆ پاسەكان لە (25) هەزار دینارەوە دەستپێدەكات بۆ (35) هەزار دینار، وە نرخی ئۆتۆمبێلی تاكسی بۆ هەر مانگێك لە (50 هەزار بۆ 75) هەزار دینار دەبێت‌و بەگوێرەی تایبەتمەندی شوێنەكان گۆڕانكاری لەو نرخانەدا دەكرێت، بەگوێرەی بڕیارەكە هیچ بەڕێوەبەری قوتابخانە‌و باخچە‌و زانكۆ‌و پەیمانگایەك ناتوانن گرێبەست لەگەڵ هیچ پاس‌و تاكسییەكدا بكەن بەمەبەستی گواستنەوەی خوێندكاران،  هەر خاوەن پاس‌و ئۆتۆمبێلێكیش پابەندی ئەو بڕیار‌و فەرمانانە نەبێت كە بۆیان دیاری كراوە دووچاری  لێپرسینەوە‌و سزا دەبنەوە،
تێبینی: ئەمەی خوارەوە كۆنوسی بڕیارەكەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانیە: 




ژماره‌ی بینین‌ : 662
زیاتر...
ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتەوە بۆ ئەو فێرخوازانەی تاقیکردنەوی تیۆریان هەیە ...
هاتووچۆی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە بریكاری وەزیری ناوخۆ‌و بەرێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم ...
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری گواستنەوەی پاسی خوێندكاران دەكات ...
هاتووچۆی هەرێم هۆشداری لە بوونی دیاردەی تابلۆی ساختە دەدات ...
وەفدێكی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان سەردانی هاتوچۆی سلێمانیان كرد ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ...
سیمینارێكی تایبەت بە ڕەوشی هاتووچۆ لە وڵاتانی ئەوروپا لە هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ کۆمپانیاکانی بواری ترافیک لایت ...
هاتووچۆی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەك كارمەند ...
123456