بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
لە خشتەی پلە بەرزكردنەوەی وەزارەتی ناوخۆدا ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هاتووچۆ پلەیان بەرزكرایەوە
Sunday, October 27, 2019

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: بەرهەم ئەحمەد

لەخشتەی پلە بەرزكردنەوەی مانگی تەموزی ساڵی (2019)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، پلە بەرزكردنەوە بۆ ژمارەیەك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كراوە، ئەمڕۆش لە مەراسیمێكدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی خەڵاتی پیرۆزبایی بەخشیە ئەو ئەفسەرانە.
ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی (27/10/2019) عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، پێشوازی لە ژمارەیەك ئەفسەرانی هاتووچۆی سلێمانی كرد كە لە خشتەی مانگی تەموزی ساڵی (2019)دا پلە بەرزكردنەوەیان بۆ كراوە، لە وتەیەكدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی پیرۆزبایی خۆیی‌ و سەرجەم ئەفسەران‌ و كارمەندانی هاتووچۆی ئاڕاستە كردن‌ و داوای لێكردن كە پلە بەرزكردنەوەیان ببێتە هاندەرێك بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان. 































ژماره‌ی بینین‌ : 3082
زیاتر...
ماستەر پلانی هاتووچۆی سلێمانی خرایە ڕوو ...
ئاگادارییەک سەبارەت بە تونێلی پێشڕەو ...
هاتووچۆی سلێمانی بەنیازە ژمارەیەك تابلۆی كۆنی ئۆتۆمبێل بفرۆشێت ...
بۆ تازەكردنەوە‌و بەناوكردنی ساڵانە هاوڵاتیانی كەلار سەردانیكردنی سلێمانیان ناوێت ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێری ئوتومبیلە بیناسازییەکان ...
سیمینارێک لە کۆلێجی پۆلە تەکنیکی سلێمانی - بەشی تەکنیکی میدیا بەڕێوەچوو ...
ئاگاداریەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ گشت شۆفێری سوارڕەو‌و بارهەڵگرەكان ...
هەڵمەتی هۆشیاری هاتووچۆ لە ناحیەی عەربەت دەست پێدەکات ...
لە خشتەی پلە بەرزكردنەوەی وەزارەتی ناوخۆدا ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هاتووچۆ پلەیان بەرزكرایەوە ...
ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتەوە بۆ ئەو فێرخوازانەی تاقیکردنەوی تیۆریان هەیە ...
123456