لەکاتی شۆفێریدا، هاوکاری ئامبوڵانس بکە و ڕێگەکەی بۆ چۆڵ بکە.         □ بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
پرۆژەی ناشتنی 1000 نەمام دەستی پێكرد
Tuesday, November 26, 2019
فۆتۆ - ئاراس نصرالدین
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و  ژمارەیەك لە كەسایەتی بەرچاوی شاری سلێمانی لە (مامۆستایانی ئاینی ، هونەرمەندان ) بەهەماهەنگی سەرۆكایەتی شارەوانی تاسڵوجەو بەسپۆنسەری( گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان) پرۆژەی ناشتنی  هەزار نەمامی خستەبواری جێبەجێكردنەوە..
عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەمیانی دەستپێكی پرۆژەكەدا ڕایگەیاند: بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەهاوبەشی سەرۆكایەتی شارەوانی تاسڵوجە و بەهاوكاری كەرتی تایبەت ئەمرۆ دەستی بە ناشتنی 1000 نەمام لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و لەسەر رێگەی( تاسڵوجە – كەڵەوانان) كرد.
ووتیشی ، ئامانج لە پرۆژەكە پاكڕاگرتنی ژینگەیە كە ئۆتۆمبیل ئێستا هۆكارێكی سەرەكی پیسكردنی ژینگەیەو پرۆژەكە لێرە كۆتایی نایەت ، بەڵكو بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆو شارەوانی تاسڵوجە ئەركی بەخێوكردنی نەمامەكان لەئەستۆدەگرن.
لە سەرەتای دەستپێكی هەڵمەتی ناشتنی هەزار  نەمام بەشێكی بەرچاو لە ئەفسەرو كارمەندانی هاتوچۆو،كارمەندانی  شارەوانی تاسڵوجە بە ناشتنی نەمام بەشداریان كرد.















































ژماره‌ی بینین‌ : 566
زیاتر...
ڕونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ...
سوپاسی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان /لقی سلێمانی دەکەین ...
سیمیناری كاریگەری گازە زیان بەخشەكان لەسەر كارمەندانی هاتووچۆ ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە سەبارەت بە پڕكردنەوەی نامیلكەی شۆفێری ئۆنلاین ...
هاتووچۆی سلێمانی سەد کورسی جوڵاو بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین دەکات . ...
قوتابیانی ئامادەیی ڕازاوەی كچان سەردانی هاتووچۆی سلێمانیان كرد ...
پرۆژەی ناشتنی 1000 نەمام دەستی پێكرد ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ...
هاتووچۆی سلێمانی پرۆژەی ناشتنی 1000 نەمامی جۆراوجۆر جێبەجێدەكات ...
رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی بە رێوە چوو ...
123456