به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، یه‌كێكه له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی ناوخۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه...
مێژووی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی سیه‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو.
به‌شێوه‌ی تایبه‌ت له سه‌رده‌می (متصرف) كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا لیوای سلێمانی بوو به‌ناوی (مجید یعقوبی) ئه‌ویش له ساڵه‌كانی نێوان (1934-1939) وه هه‌ستا به دروست كردن و پێك هێنانی به‌شێكی تایبه‌ت بۆ ڕاپه‌راندنی جوڵه و ڕێكخستنی ڕێگاوبان، دواتر ئه‌م به‌شه وه‌كو به‌شێكی تایبه‌ت سه‌یر ده‌كرا، وه پاشان ئه‌م به‌شه خرایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی رائید (صبری عبدالله كری) بوو به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات و گه‌شه سه‌ندنی ئه‌م به‌شه ناوی گۆڕرا بۆ به‌شی گواستنه‌وه. یاخود به‌شی گواستنه‌وه‌ی هاتوچۆ. له ساڵی (1944) یه‌كه‌م كه‌س كه دیاری كرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م به‌شه ئه‌ویش (علی عباس احمد) بوو كه به پله‌ی مفه‌وه‌زی له‌و به‌شه‌دا دانرا بۆ ڕاپه‌راندنی كاره‌كان.
یه‌كه‌م پۆلیس كه له‌م به‌شه‌دا دامه‌زرا (تۆفیق محمد مه‌لا ده‌نگ گه‌وره) بوو له‌گه‌ڵا چه‌ند كارمه‌ندێكی تر به ناوه‌كانی (ابراهیم عبدالله، حسن ساقی، تۆفیق حسن فره‌ج، ئه‌مین صاڵح نه‌ریمان، محمود العراقی.....هتد) له‌و كاته‌دا ده‌ست كرا به چاك كردنی شه‌قامه‌كانی ناو شاری سلێمانی، یه‌كه‌م فولكه كه له سلێمانی دروست كرا له‌به‌رده‌م شاره‌وانی سلێمانی بوو ئه‌ویش به‌رده‌ركی سه‌را بوو كه تا ئێستاش ماوه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا بنه‌ماڵه‌ی حه‌فیده‌كان كه ناوداری شاری سلێمانی بوون یه‌كه‌م ئوتومبێلیان هێنایه شاری سلێمانی ئه‌ویش ئوتومبێلی (جیب) بوو هه‌ربۆیه یه‌كه‌م شه‌قامیش كه له شاری سلێمانی ناونرا شه‌قامی كاك احمدی شێخ ئه‌ویش یه‌كێك بوو له بنه‌ماڵه‌ی شێخانی حه‌فید.
به‌شی گواستنه‌وه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بوو له ساڵی (1974) ئه‌م به‌شه جیاكرایه‌وه له پۆلیسی سلێمانی كرا به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ. به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی.
له‌گه‌ڵ دروست بوونی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه تاكو ئێستا (30) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌خۆیه‌وه بینیوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ كه له‌كاتی ئێستادا له چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێتی و به‌شێك پێكهاتووه وه‌كو به‌شه‌كانی (هونه‌ری، ئامێرسازی، مۆڵه‌ت، ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ، ژمێریاری، ناوشار، ده‌ره‌وه‌ی شار، ڕاگه‌یاندن، ئامار ، یاسا، IT،به‌دواداچوونی كاروباری نوسینگه‌كانی شۆفێری، و به‌ڕێوه‌بردن و له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی تر.
|
|
|
|