
ڕوون و ئاشکرایە کە بەشێوازێکی گشتی دوو جۆر ترافیکلایت هەیە (یەکەم) بریتییە لە ڕەنگی ( سوور،پرتەقاڵی، سەوز) ئەمە بۆ شۆفێرانە (دووەم) بریتییە لە دوو ڕەنگی (سوور، سەوز) و وێنەی مرۆڤی تیادا کێشراوە بە دوو دۆخ(وەستان، ڕۆشتن) ئەمەشیان بۆ پیادەکانە، بێگوومان ڕەنگی سوور لە ترافیک لایت مانای ئەوە دەبەخشێت کە شۆفێر پیویستە، یاخود مەرجە کە لەئاستیا ڕابوەستێت، ڕەنگی سەوز جارێکی تر مانای ئەوە دەبەخشیت کە شۆفێران دەبێت بە ئوتومبیلەکانیان بەڕێ بکەون، ئەمە بەشێوەیەکی گشتی ماناکەی ئاشکرایە لای شۆفێران، بەڵام ئەوەی بەدی کراوە و بۆتە هۆی زۆر لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ ئەویش لەناو گۆڕەپانەکان تێنەگەیشتنە لە ڕەنگی (پرتەقاڵی)، لە بەرنامەی هۆشیاری هاتوچۆ بڕگەی تایبەتم کردووە لەسەر ئەم بابەتە و پرسیومە لە شۆفێران دەربارەی ڕاوبۆچوونیان لەسەر ئەم ڕەنگە، دەرکەوت کە شۆفێران تێگەیشتنی جیاجیان هەبوو لەسەر ئەم حاڵەتە.
هەندێک بۆچوونیان وابوو کە ڕەنگی پرتەقاڵی داگیرسا ئەوە بەپەلە لە گۆڕەپانەکە دەرچێت! هەندێکی تر بۆچوونیان وابوو کە (ئاگات لە خۆت بێت)! هەندێکی تر بۆچوونیان وایە کە ڕەنگی پرتەقاڵی مانای وایە کە ( پێویستەو دەبێ بووەستێت)! پێویستە شۆفێر بزانێت کاتێک لەڕەنگی پرتەقاڵی بەخێرایی ئوتومبیلەکە لێ دەخوڕێت بۆ ناو گۆڕەپان، لەو کاتەدا چەندین شۆفێر ساز و ئامادەن وە چاویان لەسەر ترافیکلایتەکەیەو چاوەڕێی هەڵبوونی ڕەنگی سەوزە، بۆیە ئەوانیش بەهەمان شێوە بەپەلە ئوتومبیلەکانیان لێ دەخوڕن، بەوهۆیەوە زۆربەی جار لە گۆڕەپانەکە ڕووداوی پێکدادان ڕوودەدات. بێگومان لەکاتی ئەنجامدانی ( کەشف و هێڵکاری) شوێنی ڕووداوەکە هەڵەکە دەخرێتە سەر ئەو شۆفێرەی کە بەپەلەو خێرایی هاتۆتە ناو گۆرەپانەکە چونکە ئەو هۆکاری ڕووداوەکەیە. ئەگەر سەرنج بدەینە گڵۆپی ڕەنگی سوور و سەوز لە ترافیکلایتدا لە ڕووی ( کات و زەمەن ) و بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو دوو ڕەنگە زۆرتر لە خولەکێک و چەند خولەکێک دەخایەنێت، بەڵام ڕەنگی پرتەقاڵی هەمیشە تەنها چەند چرکەیەکە، کەواتە باش وایە شۆفێر بە بینینی ڕەنگی پرتەقاڵی ئارامی هەبێت و پەلە نەکات لەهەمان کاتدا ڕۆیشتن لە ڕەنگی پرتەقاڵی سەرپێچی هاتوچۆیی نییە، بەڵام ئەگەری ئەوەی هەیە بەدەستپێکردنی بەچوونە ژوورەوە بۆناو گۆڕەپان، گڵۆپی سووری ترافیکی سایدی بەرامبەر ببێتە سەوز ئەوا لەو کاتەشدا ڕووداوی پێکدادان ڕوودەدات کەواتە پێویستە شۆفێران لە یەکتربڕەکان و گۆڕەپانەکان ئارامییان هەبێت وە تیژڕەو نەبن و لەنێوان ڕەنگی سوور و سەوز زیاتر ئاگاداربن.
رائیدی هاتوچۆ
بەختیار محمد عبداللە
بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی
free viagra samples coupon
site drug discount coupons
levitra
click levitra original
abortion laws by state
click abortion side effects
duspatalin 135
damske.com duspatal vrij verkrijgbaar
pro abortion
akum.org abortion pill costs
naltrexone opioid
open naltrexone dosage for alcoholism
what is low dose naltrexone used for
site neltrexone
naltrexone cost
link naltrexone side effects reviews
naltrexone for pain relief
read www lowdosenaltrexone org