
دوای ئازادكردنی كوردستان لهڕاپڕینی ساڵی ١٩٩١ وهپڕۆسهی ئازادكردنی عێراق ساڵی ٢٠٠٣ به‌شێكی زۆریی ئۆتۆمبێله‌كانی دامووده‌زگاكانی حكومه‌ت كه‌وته ده‌ستی خه‌ڵك یاخود به تاڵان برا به تایبه‌تی له ساڵی ٢٠٠٣ دا له به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخ و گوزرانی خه‌ڵكی هه‌رێم باش بوو به‌شیكی زۆری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه هێنرانه شاره‌كانی كوردستانه‌وه به تایبه‌تی پارێزگای سلێمانی، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م دیارده‌یه حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆ به‌چه‌ند قۆناغێك هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دیاردهییان داوه كه به‌سه‌ر دوو قۆناغدا دابه‌ش ده‌بێت.
یه‌كه‌م/قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕینی كوردستانی ساڵی ١٩٩١.
١- ئۆتۆمبێلی به‌ره‌ی كوردستانی
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بوو كه خاوه‌ندارێتیان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌شێك له فه‌رمانگه حكومیه‌كان یاخود داروده‌سته‌ی ڕژێمی به‌عس وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سه‌ره تایی ژماره‌ی شارستانیان (العراق-سلیمانیه) یان به كاتی پێی درا وه له زنجیری ١٦٠٠٠ههزارهكان ته‌نها تابڵۆی سپی به هه‌ردوو جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی بار و تایبه‌ت درا ژماره یان نزیكه‌ی ٥٠٠ ئۆتۆمبێل ده‌بوو دواتر دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كیان بۆ دیاری كرا بۆ ئه‌وه‌ی گومرگ بكرێن و ژمارەی هه‌میشه‌یی وه‌ربگرن زۆربه‌یان سه‌ردانیان كرد و زنجیره‌ی هه‌میشه‌یی سلێمانیان پێدرا له زنجیره‌ی ١٤٠٠٠ههزارهكان بێجگه له چهندانهیهكی كه‌م نه بێت.ناو نرابوون ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی
٢-ئۆتۆمبێلی كارتی زانیاری:-
له‌دوای ڕاپه‌ڕین دیارده‌ی ئۆتۆمبێلی تابڵۆی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژ به‌ڕۆژ له زیاد بوون بوو له به‌ر ئه‌وه ڕژێمی به‌عس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داموو ده‌زگاكانی هه‌رێم نه‌مابوو هیچ زانیارییه‌ك نه‌بوو له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له به‌ر پاراستنی باری ئه‌منی و ده‌ست كه‌وتی دارایی ده‌ست كرا ڕێكخستنی دۆسیه بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر لابوو ئۆتۆمبێله‌كان وه دواتر مامه‌ڵه‌ی كرین و فۆشتن یان بۆ ده‌كرا له هاتووچۆ وه ئه‌ستۆپاكی باجی ده‌رامه‌تیان لێ داواده‌كرا ،وه ناو نرا ئۆتۆمبێلی كارتی زانیای.
دووهه‌م/قۆناغی دوای پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق ساڵی ٢٠٠٣
١-پێدانی تابڵۆی سلێمانی (علوجه‌كان):-
دوای ئازادكردنی عێراق زۆربه‌ی ئۆتۆمێلی فه‌رمانگه حكومیه‌كان و ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیانه‌ی كه لهكۆگاكاندا بوو فه‌رهوود كران له لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه ، له به‌ر هه‌رزانی و به‌رزی مۆدێل و كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كان زۆربه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه هێنرانه كوردستانه‌وه به تایبه‌تی پارێزگای سلێمانی به‌شی زۆری بێ تابلۆ و نوێ بوون، هاتووچۆی سلێمانی به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تابڵۆی ژماره سلێمانی هه‌میشه‌یی دا به‌و ئۆتۆمبێلانه به زنجیره‌ی دیاری كرا و بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به. زنجیره(٤٠٠٠٠) بۆ بارهه‌ڵگر(١٢٠٠٠تا٢٥٠٠٠)بۆ تاكسی(١٣٠٠٠) بێ پاس(١٥٠٠٠) ژماره‌یان نزیكه‌ی ٢٠٠٠٠ههزار ئۆتۆمبێله له ناو خه‌ڵكی دا ناسراوه به ئۆتۆمبێلی علوج.
٢- ئۆتۆمبێلی كارتی زانیاری(ئاڕم):-
له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق ئه‌و ئۆمبێله نوێیانه‌ی هێنرا بوونه كوردستان به‌شێكی زۆریان تۆمار كران وه ژماره‌یه‌كی زۆری تر له ئۆتۆمبێلی ژماره‌ی پارێزگاكانی عێراق هێنرانه كوردستان ، وه هۆكارێكی تری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له هه‌رێم ده‌ست بهكاربوونهوی خاڵه گومرگیه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند وه داخڵ كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم وه پێدانی تابڵۆ ژماره‌كاتی(فحص مؤقت ) ، بۆ ڕێگرتن له كاری تیڕۆرستی كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری دروست له سه‌ر لابووی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ست كرا به‌دروست كردنی كارتی زانیاری و ڵۆگۆ(ئاڕم) بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان له لایه‌ن بنكه‌كانی ئاسایش له‌و شار‌و شارۆچكاندا ، دوای ته‌وابوونی پڕۆسه‌كه سه‌ره‌تاكانیان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی كرا دوای رێكخستن و پۆلێن كردنیان داخڵی كۆمبیوتر كران ، ژماره‌یان نزیكه‌ی ٦٥٠٠٠ هه‌زار ئۆتۆمبێل ده‌بوو. به ئۆتۆمبێلی ئاڕم ده‌ناسرێنه‌وه.
له كۆتایی دا ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێن ئۆتۆمبێلی تابڵۆی ده‌ره‌وی هه‌رێم و ئۆتۆمبێلی بیانی(ئه‌وروپی) وه بێ ژماره وبێ سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو بنبڕ نهكراوەو تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت به تایبه‌تی له هه‌ندێك ناوچه‌ی ده‌رەوه‌ی شاره‌كاندا به تایبه‌تی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه شه‌ڕی داعش و هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆر له‌م دواییەدا بوونیان هه‌یه ، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێكی تری له‌و شێوانه‌ی پێشوو باسم كرد سه‌ركه‌وتوو نابێت چوونکه تاقیكراوه‌ته‌وه سهركەوتوو نه بوون، وه ده بێت ڕێگه‌یه‌كی نوێ بدۆزرێته‌وه جیاوزا له ژماره پێدان یاخود كارتی زانیاری وه ده‌بێت ئیڕاده‌یه‌كی جدی هه‌بێت بۆ كۆتایی هێنان به‌و دیارده‌یه كه‌من، بۆ خۆم دراسه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌م كردوه پڕۆژه‌یه‌كم گه‌ڵاڵه كردووە له ئاێندهدا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه پشت به‌خوای گه‌وره.
نووسینی :
نەقیبی هاتوچۆ
بــــاقی سابـــیرduspatalin 135
duspatalin duspatal vrij verkrijgbaar
naltrexone low dose side effects
saveapanda.com naltrexone alcohol interaction