لەکاتی شۆفێریدا، هاوکاری ئامبوڵانس بکە و ڕێگەکەی بۆ چۆڵ بکە.         □ بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
خەڵاتی ڕێزلێنان بە ژمارەیەك نوسینگەی شۆفێری بەخشرا
Thursday, August 29, 2019
هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
ژمارەیەك نوسینگەی شۆفێری بەهۆی پابەندبونیان بە ڕێنماییەكان‌و ڕۆڵی كاریگەریان لە ڕاهێنانی فێرخوازاندا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیەوە خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ‌ بەخشرا.
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (29/8/2019) عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هاتووچۆ، خەڵاتی سوپاس‌و پێزانینی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەخشیە (9) نوسینگەی فێركردنی شۆفێری، ئەویش بەبۆنەی بەرزی ڕێژەی دەرچوانی فێرخوازان لە تاقیكردنەوەكانی پراكتیكی‌و پابەندبونیان بە ڕێنماییەكان‌و ڕۆڵی كارایان لە ڕاهێنانی فێرخوازاندا.
ڕیزبەندی ڕێژەی دەرچوانی فێرخوازان لە تاقیكردنەوەی پراكتیكی نوسینگەكاندا بەم شێوەیەیە:
نوسینگەی قەڵا ڕێژەی دەرچون (%72)
 نوسینگەی شێواز ڕێژەی دەرچون (%66)
نوسینگەی پێنجوێن ڕێژەی دەرچون (%65)
 نوسینگەی ئارۆس ڕێژەی دەرچون (%61)
نوسینگەی سانۆ ڕێژەی دەرچون (%60)
 نوسینگەی لازۆ ڕێژەی دەرچون (%59)
 نوسینگەی تەكیە ڕێژەی دەرچون (%59)
 نوسینگەی ترافیك ڕێژەی دەرچون (%56)
 نوسینگەی لێوان ڕێژەی دەرچون (%56).

فۆتۆ: ئاراس نصرالدین

















ژماره‌ی بینین‌ : 2384
زیاتر...
ئاگادارییەک بۆ ئەو ئەفسەرانەی کە تاقیکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەیان هەیە ...
وەزارەتی ناوخۆ جگەرە کێشان لە هۆیەکانی گواستنەوەی گشتیدا قەدەغە دەکات ...
ڕێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان (لقی سلێمانی) سووپاسی هاتووچۆی سلێمانییان کرد ...
پەیامی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە ...
بەشی تۆمار و بەناوکردن لە بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی راپەرین کرایەوە ...
ڕونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ...
سوپاسی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان /لقی سلێمانی دەکەین ...
سیمیناری كاریگەری گازە زیان بەخشەكان لەسەر كارمەندانی هاتووچۆ ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە سەبارەت بە پڕكردنەوەی نامیلكەی شۆفێری ئۆنلاین ...
123456