لەکاتی شۆفێریدا، هاوکاری ئامبوڵانس بکە و ڕێگەکەی بۆ چۆڵ بکە.         □ بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
هاتووچۆ‌و گومرگ كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجامدا
Wednesday, September 4, 2019


هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: كاروان عوسمان

كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی‌ و بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە‌و گرفتەكانی نێوان هەردوولا ئەنجامدرا.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (4/9/2019) لە هۆڵی كۆبونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، بەسەرپەرشتی عەمیدی هاتووچۆ (عومەر نامق) بەڕێوەبەری كاروباری هونەری هاتووچۆی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ‌و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی باشماخ‌ و بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی بەڕێوەچوو، مەبەست لە كۆبوونەوەكە لێكنزیك بوونەوە‌ و یەكلا كردنەوەی كێشە‌و گرفتەكانی نێوان هاتووچۆ‌ و گومرگ لەوانە (كێشەی شانسی‌و لێدراوی ئۆتۆمبێل‌ و ونبوونی تابلۆ‌ و چەند كێشەیەكی دیكە)، هەوروەها لە كۆبوونەوەكەدا بەپێویست زانرا هەماهەنگی تەوا‌و لە نێوان هەرودوولادا بكرێت بۆ  ڕێكخستنەوەی كارەكان‌ و بۆ ڕایكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بەزووترین كات.
  








ژماره‌ی بینین‌ : 1582
زیاتر...
ئاگادارییەک بۆ ئەو ئەفسەرانەی کە تاقیکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەیان هەیە ...
وەزارەتی ناوخۆ جگەرە کێشان لە هۆیەکانی گواستنەوەی گشتیدا قەدەغە دەکات ...
ڕێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان (لقی سلێمانی) سووپاسی هاتووچۆی سلێمانییان کرد ...
پەیامی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە ...
بەشی تۆمار و بەناوکردن لە بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی راپەرین کرایەوە ...
ڕونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ...
سوپاسی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان /لقی سلێمانی دەکەین ...
سیمیناری كاریگەری گازە زیان بەخشەكان لەسەر كارمەندانی هاتووچۆ ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە سەبارەت بە پڕكردنەوەی نامیلكەی شۆفێری ئۆنلاین ...
123456