لەکاتی شۆفێریدا، هاوکاری ئامبوڵانس بکە و ڕێگەکەی بۆ چۆڵ بکە.         □ بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
له‌ هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك له‌ جیهان به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات
Sunday, November 17, 2019
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك له‌ جیهان به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات.  
 
له‌سه‌رانسه‌ری جیهان رۆژی 17ی تشرینی دووه‌م وه‌ك "رۆژی یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ" به‌رز راده‌گیرێت و ئه‌مساڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پۆسته‌ره‌كانی له‌ژێر ناوه‌ڕۆكی "ژیان پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبیلێك نییه‌" له‌ ماڵپه‌ڕی رێكخراوه‌كه‌ له‌ ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه‌. 
 
هه‌موو ساڵێك له‌ جیهاندا ملیۆنێك و 350 هه‌زار كه‌س له‌ رووداوه‌كانی هاتووچۆدا ده‌مرن. رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ ریزبه‌ندیی هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی مه‌رگی مرۆڤه‌كاندا، له‌ پله‌ی هه‌شته‌مدا دێن و گرووپی ته‌مه‌ن 5-29 ساڵ قوربانیی سه‌ره‌كیی رووداوه‌كانی هاتووچۆن. 
 
رووداوه‌كانی هاتووچۆ وه‌ك هۆكاری ژماره‌ یه‌كی مه‌رگی كه‌سانی ته‌مه‌ن 15-29 ساڵ هه‌ژمارده‌كرێن. رێژه‌ی مردن به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه‌ له‌و وڵاتانه‌ی داهاتی دانیشتووانه‌كه‌ی نزمه‌، به‌راورد به‌و وڵاتانه‌ی كه‌ داهاتی دانیشتووانه‌كه‌ی به‌رزه‌، سێ هێنده‌ زیاتره‌. 
 
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، زۆرترین رێژه‌ی مردن به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه‌ له‌ ئه‌فریقایه، و له‌پله‌ی دووه‌میشدا باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دێت. 
 
رێژه‌كانی مردن به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه‌ له‌سه‌دا 26یان رێبوار یان دووچه‌رخه‌سوارن، له‌سه‌دا 28یان ماتۆڕسواره‌كانن كه‌ ماتۆڕسكیله‌كانیان دوو یان سێ تایه‌ی هه‌یه‌.  
 
رێژه‌ی مردن له‌نێو به‌كارهێنه‌رانی ئۆتۆمبێله‌ چوار تایه‌كاندا له‌سه‌دا 29یه‌ و ئه‌و له‌سه‌دا 17ـه‌یه‌ی كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، وه‌ك به‌كارهێنه‌رانی رێگاوبان كه‌ نه‌توانراوه‌ پێناسه‌ بكرێن، دیارییكراوه‌. 
 
له‌ راپۆرتی "ژیانه‌كان رزگاربكه‌"ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیدا، ئامانجی ئه‌وه‌ دیارییكراوه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانییانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ تا ساڵی 2020 بۆ نیوه‌ داببه‌زێنرێن. 
 
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، داوا له‌ حكومه‌ته‌كان كراوه‌ یاسای ئاسایشی رێگاوبان به‌هێزبكرێت كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی لێخوڕین، سه‌رله‌نوێ چاككردنه‌وه‌ و راستكردنه‌وه‌ی رێگاكان، دروستكردنی ژێرخان و ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌كنە‌لۆژیای رزگاركردنی ژیان له‌خۆده‌گرێت.  

سەرچاوە | ماڵپەری رووداو 

ژماره‌ی بینین‌ : 912
زیاتر...
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی 72 کاژێری دیکە درێژکردەوە ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە ...
مۆڵەتی شۆفێری تایبەت بە تاكسی، دەدرێتە شۆفێری تاكسی ...
بڕیاری جام رەش کردنی ئۆتۆمبێل کەوتە بواری جێ بەجێکردنەوە ...
ئاگادارییەک بۆ ئەو ئەفسەرانەی کە تاقیکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەیان هەیە ...
وەزارەتی ناوخۆ جگەرە کێشان لە هۆیەکانی گواستنەوەی گشتیدا قەدەغە دەکات ...
ڕێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان (لقی سلێمانی) سووپاسی هاتووچۆی سلێمانییان کرد ...
پەیامی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە ...
بەشی تۆمار و بەناوکردن لە بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی راپەرین کرایەوە ...
123456