ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە سەبارەت بە پڕكردنەوەی نامیلكەی شۆفێری ئۆنلاین
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم نوسینگەكانی شۆفێریو ئەو لایەنانەی كە نامیلكەی شۆفێری پڕدەكەنەوە، كە لەمەودوا پێدانی نامیلكەی گشتی تەكسی تەنها لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەدرێت بەو كەسانەی كە خوازیارن مۆڵەتی شۆفێری تەكسی دەربهێنن، چیتر ناتوانرێت لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەو نامیلكەیە بەدەستبهێنرێت، هەروەها لە ڕێكەوتی (1/12/2019)ەوە ووردبینی نامیلكەی گشتی تەكسی لە پیشەی داواكار لەڕێگەی (لیژنەی باڵای بایۆمەتری)ەوە دەكرێت.
|
|
|