سهرهکی
|
دهرباره
|
پهیوهندی
|
ئهرشیف
□
لەکاتی شۆفێریدا، هاوکاری ئامبوڵانس بکە و ڕێگەکەی بۆ چۆڵ بکە.
□
بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات
□
شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت
□
شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە
سیمیناری كاریگەری گازە زیان بەخشەكان لەسەر كارمەندانی هاتووچۆ
Thursday, December 5, 2019
Tweet
هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
سیمینارێكی تایبەت بەكاریگەری ئەو گازە زیان بەخشانەی لە ئۆتۆمبێلەكانەوە دەردەچێت لەسەر كارمەندانی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سازكرا.
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (5/12/2019) خوێنكارانی قۆناغی چوار لە بەشی تەندروستیو كۆمەڵ لە زانكۆی پۆلە تەكنیكی سلێمانی سیمینارێكیان لە ژێر ناوی (كاریگەری ئەو گازە زیان بەخشانەی لە ئۆتۆمبێلەكانەوە دروست دەبێت لەسەر تەندروستی كارمەندانی هاتووچۆ) لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ ئەفسەرانو كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی سازكرد، لە سیمینارەكەدا هەوڵ درا تیشك بخرێتە سەر هەموو ئەو مادە زیان بەخشانەی كە بەهۆی سوتانی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەكانەوە دروست دەبێتو دەبێتە دووكەڵ و پاشان هەڵم كە زیانی تەندروستی ڕاستەوخۆی لەسەر هاوڵاتیان بەگشتیو كارمەندانی هاتووچۆ بەتایبەتی هەیە، چونكە كارمەندانی هاتووچۆ زۆرترین بەركەوتەیان هەیە لە ناوشاردا لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكاندا، لە سیمینارەكەدا جەخت لەوەكرایەوە كە ئەوان وەك خوێنكارانی قۆناغی چوار لەبەشی تەندروستیو كۆمەڵ هەڵدەستن بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەك لەسەر كاریگەری ئەو گازە زیان بەخشانە لەسەر تەندروستی كارمەندانی هاتووچۆ، بۆ ئەو مەبەستەش پشكنینی خوێن بۆ (100 تا 150) كارمەندی هاتووچۆ دەكەن بۆ ئەوەی بزانرێت تاچەند كاریگەری ئەو مادانە لەسەریان هەیە.
سیمینارەكە لەلایەن هەریەكە لە (هاوكار فارس، خێڵان سابیر، هەرێم عەلیو هێمن كەریم) خوێندكارانی قۆناغی چوار لە بەشی تەندروستی و كۆمەڵ لە زانكۆی پۆلە تەكنیكی سلێمانیەوە ئەنجامدرا.
ژمارهی بینین :
2415
زیاتر...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە ...
دەست بە کار بوونی لێپرسراوی رادیۆی ترافیک FM ...
بەڕێوەبەری بەشی هونەری بە وەکالەت لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پاریزگای سلێمانی دەست بە کار بوو ...
ئاگادارییەک بۆ خاوەنی ئەو ئوتومبیلە ژمارە کاتیانەی دووبارە پشکنین بۆ ئوتومبیلەکانیان کرا ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە كێشەی تۆماركردنیان هەیە ...
هاتووچۆی سلێمانی ژمارەیەك ماتۆڕسكیلی پانكراوە بەزیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە كێشەی تۆماركردنیان هەیە ...
ناوەندی تۆتاڵ بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی هاتووچۆ لە سلێمانی كرایەوە ...
پەیامی هاتوچۆی سلێمانی لەڕۆژی جیهانی قوربانیانی ڕوداوەكانی هاتوچۆ ...
خولێکی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کارمەندانی هاتووچۆ سازکرا ...
1
2
3
4
5
6
بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو سەرقاڵ بوونی شۆفێر و ڕووداوەکانی هاتوچۆ...
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی...
رۆڵ و كاریگهری و مانای هێماكانی هاتوچۆ...
لە دەروازەی پایتەختی ڕۆشنبیریدا، چ باسە!!!...
چارەسەرکردنی تابلۆی ئوتومبیلی دەرەوەی هەرێم...
سەرنجێک لەسەر بڕیاری سنووردارکردنی بڕی بەنزین بۆ ئوتومبیلە حکومییەکان...
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر...
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان...