لەکاتی شۆفێریدا، هاوکاری ئامبوڵانس بکە و ڕێگەکەی بۆ چۆڵ بکە.         □ بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
ڕونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە
Tuesday, December 10, 2019
دوابەدوای دەرچوونی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە(18/11/2019)، سەبارەت بەوەرگرتنی پێبژاردن (غەرامە)ی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری بەبڕی (30) هەزار دینار بۆ هەر ساڵێك دواكەوتن، لۆدوو قەرەباڵغییەكی زۆری خستە سەر (بەڕێوەبەرێتی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی)، لەكاتێكدا لەپێش ئەو رێكەوتەوە، ژمارەی هاوڵاتیان كە سەردانی بەشی مۆڵەتیان كردووە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رۆژانە لەنێوان (450-500) كەسدا بووە، بەڵام لەدوای دەرچوونی ئەو ڕێنماییەوە ژمارەكە زیادیكردوە بۆنزیكەی (1000) كەس.
ئەگەرچی لە ئێستاشدا سەرجەم مامەڵەكان لەهەمان رۆژدا وەك پێشوو تەواو دەبن، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغییەكەوە ماوەی تەواوبوونەكەی لەكاتژمێرێكەوە بۆ دوو كاتژمێر زیادیكردوە، هەرچەندە وادەی دیاریكراو بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی سەرەوە (4-12-2019)ە وە بەهیچ شێوەیەك ئەو هاوڵاتیانە ناگرێتەوە كە پێش ئەو بەروارە مۆڵەتەكەیان بەسەرچووە، بەڵام وەك بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هەمیشە لەهەوڵی ئەوەداین كە بەزووترین كات مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی بكەین تەنها داواكاریمان لەهاووڵاتیان ئەوەیە كە لەكاتی ڕاییكردنی مامەڵەكانیاندا، هاوكاری ئەفسەر‌و كارمەندانی هاتوچۆ بن، بۆ ئەوەی كاروبارەكانیان بەشێوەیەكی رێك‌وپێك لەكاتی خۆیدا بۆ ڕایی بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی
10-12-2019
ژماره‌ی بینین‌ : 4172
زیاتر...
بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه‌ غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته‌سه‌ر درێژكرایه‌وه‌ ...
اشعار من مديرية مرور محافظة السليمانية ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە ...
لەم هەفتەیەدا سزای دواكەوتن هیچ ئۆتۆمبێلێك ناگرێتەوە ...
دەوامی فەرمی هاتووچۆی سلێمانی دەستیپێكردەوە ...
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی 72 کاژێری دیکە درێژکردەوە ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە ...
مۆڵەتی شۆفێری تایبەت بە تاكسی، دەدرێتە شۆفێری تاكسی ...
بڕیاری جام رەش کردنی ئۆتۆمبێل کەوتە بواری جێ بەجێکردنەوە ...
ئاگادارییەک بۆ ئەو ئەفسەرانەی کە تاقیکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەیان هەیە ...
123456