لەکاتی شۆفێریدا، هاوکاری ئامبوڵانس بکە و ڕێگەکەی بۆ چۆڵ بکە.         □ بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
پەیامی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە
Tuesday, December 31, 2019
بەبۆنەی هاتنی  ساڵی نوێوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هاوڵاتیانی خۆشەویست بە گشتی و یەکە یەکەی ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەکەم.  هیوادارم ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ لە خێرو خۆشی بێت بۆ هەموان ، ساڵی نوێ ساڵی زۆرترین کارو خزمەتکردن بێت لە بواری هاتوچۆداو ڕوداوەکان و قوربانیەکانیش کەمتر ببنەوە .

داوا لە شۆفێرانی ئازیزو خۆشەویست ئەکەم بە دوورکەوتنە لە سەرپێچیکردن  گیانی خۆیان و هاوڵاتیانی تر لە مەترسی بپارێزن ، ئەفسەران و کارمەندانیش لێبڕاوانە ئەرکی سەرشانیان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بەجێ بهێنن و لەگەڵ خستنە ڕووی ئەوپەڕی ڕێزو خۆشەویستی بۆ هاوڵاتیان ، چاودێری سەرپێچییەکان بکەن و ڕێکاری یاسایی درووست بەرامبەریان پەیڕەو بکەن . چونکە سەرپێچیەکانن دەبنە هۆی ڕوداوەکان و قوربانیان لێ دەکەوێتەوە. بەهیوای ساڵێکی ئارام و پڕ لە شادی بۆ هەموان.

ژماره‌ی بینین‌ : 3141