ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە بە نیازن لە ڕۆژی یەکشەممەوە 17.5.2020 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستی مامەڵەی تۆماری یەکەم جار (تسجیل اول مرە) و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، پێویستە پێشوەختە لەڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە بەشی (تۆماری ئەلیکترۆنی بۆکاتی سەردانیکردن) داواکاری پێشکەش بکەن و چاوەڕێ بکەن تا کاتی سەردانیکردنەکەیان بۆ دیاری دەکرێت و لە هەمان بەشی ماڵپەڕەکەدا دەتوانن ناوەکانیان و کاتی سەردانەکەیان ببینن. (لەکاتی ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە لە ماڵپەڕەکە بەردەستە, کلیک بکە بۆ خۆ تۆمارکردن)
پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداربن بە بێ پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن و مامەڵەکانیان لێ وەرناگیرێت.
تێبینی: لەکاتی ئێستادا ئەم ڕێنماییە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە مامەڵەی تۆماری یەکەمجار و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریان هەیە و سەرجەم مامەڵەکانی تر بەشێوەیەکی ئاسایی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەن تا دەرچوونی ڕێنمایی نوێ.
|
|
|