لەکاتی شۆفێریدا، هاوکاری ئامبوڵانس بکە و ڕێگەکەی بۆ چۆڵ بکە.         □ بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
بریکاری وەزیری ناوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کرد
Sunday, July 12, 2020
هاتووچۆ - هێمن سالار
فۆتۆ - بەرهەم محمود
ئەمڕۆ 12.7.2020 سەردانی بەڕێز لیوا چەتۆ سالح بریکاری وەزیری ناوخۆ و شاندی یاوەری بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەلایەن عەمیدی مافناس (فەرەیدوون عومەر ئەحمەد) و ئەفسەرانی بەرپرسی بەشەکانی بەڕێوبەرایەتی هاتووچؤی سلێمانی پێشوازیان لێکرا. 
بەڕێزیان بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک بریکاری ناوخۆ و جەختکردنی لەسەر گرنگی و بایەخی کاری هاتووچۆ لە ڕێکخستنی رەوشی هاتووچۆ و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ. وە گرنگی فەراهەم کردنی مافەڕەواکانی سەرجەم ئەفسەرو کارمەندی سەربازی و شارستانی هاتووچۆ و پێویستی پاراستنی دیسپلینی سەربازی و وەزیفی لەناو کایەکانی سێکتەری هاتووچۆ. 
لەلایەن خۆشیەوە عمید فەرەیدوون عومەر بەڕێوبەری هاتووچؤی پارێزگای سلێمانی ڕۆشنایی خستە سەر میکانیزمەکانی پیشخستنی ئاستی ئەدائی هاتووچۆ لە دوو ساڵی رابردوودا و کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی قەیرانی هاتووچۆ و هاتنی نەخۆشی کۆرۆنا و پێویستی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە پۆستەکان و دەستنیشانکردنی کێشەوگرفتەکان بەشێوەیەکی گشتی. 






















ژماره‌ی بینین‌ : 2401
زیاتر...
پلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕۆژانی جەژن ...
ماوەی لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی مامەڵەکانی هاتووچۆ درێژکرایەوە ...
ڕێكخراوی بزاڤی ئاشتی سلێمانی(بان) سەردانی هاتووچۆی سلێمانی كرد ...
بریکاری وەزیری ناوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کرد ...
بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه‌ غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته‌سه‌ر درێژكرایه‌وه‌ ...
اشعار من مديرية مرور محافظة السليمانية ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە ...
لەم هەفتەیەدا سزای دواكەوتن هیچ ئۆتۆمبێلێك ناگرێتەوە ...
دەوامی فەرمی هاتووچۆی سلێمانی دەستیپێكردەوە ...
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی 72 کاژێری دیکە درێژکردەوە ...
123456