ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ هاوڵاتییان
Tuesday, September 15, 2020
|
|
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەكاتەوە كە ڕۆژانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دەكەن بەمەبەستی ڕایی كردنی مامەڵەكانیان، پێویستە لەمڕۆ بە دواوە لە پێش كاتژمێر (١٢:٠٠) وە سەردان بكەن، ئەگەر نا لە دوای كاتژمێر (١٢:٠٠)وە هیچ مامەڵەیەكی نوێ لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت، چونكە تەواوبوونی مامەڵەكەیان دەكەوێتە ڕۆژی دواتر.
|
|
|