سهرهکی
|
دهرباره
|
پهیوهندی
|
ئهرشیف
□
لەکاتی شۆفێریدا، هاوکاری ئامبوڵانس بکە و ڕێگەکەی بۆ چۆڵ بکە.
□
بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات
□
شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت
□
شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە
بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی كرد
Tuesday, September 29, 2020
Tweet
هاتووچۆ - مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: بەرهەم محمود
هەردوو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێرو سلێمانی جەخت لەسەر هەماهەنگیو هاوكاری نێوانیان دەكەنەوە لە ڕاییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، بڕیاریشیاندا لیژنەیەكی تایبەت بۆ بەدواداچونی كاری لیژنەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل پێكبهێنرێت.
ئەمڕۆ بەرواری (29/9/2020) عەمیدی مافناس (دیدار عومەر قادر) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بەیاوەری عەمیدی هاتووچۆ (یەعقوب یوسف شەریف) بەڕێوەبەری كارگێڕی هاتووچۆی هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیان كردو لەلایەن عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیو ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هاتووچۆی سلێمانیەوە پێشوازیان لێكرا، لەكۆبونەوەكەدا بەڕێوەبەرانی هاتووچۆی هەولێرو سلێمانی تاوتوێی ئیشو كارەكانی هاتووچۆو چۆنێتی ڕاییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیانیان كرد.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی جەختی لەوەكردەوە، لەئێستادا لە هاتووچۆی سلێمانی بەیەك میكانیزم كار بۆ ڕایكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان دەكرێت، هەردوولاش جەختیان لەسەر هەماهەنگیو هاوكاری تەواوی نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرو سلێمانی كردەوە لە ڕاییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، بڕیاریشیاندا لیژنەیەكی تایبەت لەهەردوولا پێكبهێنرێت بۆ بەدواداچونی كاری لیژنەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل. هەروەها ئاماژەیان بەوەکرد کە لەمەودوا سەرجەم مامەڵەی تۆماری یەكەمجارو سەرەتای ئۆتۆمبێلو گواستنەوەی خاوەندارێتی نادرێتەوە دەست خاوەن ئۆتۆمبێلەكە، بەڵكو بەڕێگەی بەرید ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت لە نێوان هاتووچۆی هەولێرو هاتووچۆی سلێمانی دا.
هاوكات هەردوولا كۆك بوون لەسەر كەمكردنەوەی ڕۆتین لە كاروبارەكانو پێشكەش كردنی ئاسانكاریو خزمەتگوزارییە هاتووچۆییەكان بۆ هاوڵاتیان.
ژمارهی بینین :
3126
زیاتر...
هاتووچۆی سلێمانی ژمارەیەك ماتۆڕسكیلی پانكراوە بەزیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە كێشەی تۆماركردنیان هەیە ...
ناوەندی تۆتاڵ بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی هاتووچۆ لە سلێمانی كرایەوە ...
پەیامی هاتوچۆی سلێمانی لەڕۆژی جیهانی قوربانیانی ڕوداوەكانی هاتوچۆ ...
خولێکی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کارمەندانی هاتووچۆ سازکرا ...
كتێبی یاساكانی هاتووچۆ لە ڕوانگەی شەریعەتی ئیسلامدا پێشكەش هاتووچۆی سلێمانی كرا ...
هێمای گلدانەوە (حجز)ی سەر تاکسیەکانی بانکی کوردستان هەڵدەگیرێت ...
بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی كرد ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ هاوڵاتییان ...
ڕێكخراوی ئاشتی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە بەڕێوەبەر هاتووچۆی سلێمانی ...
1
2
3
4
5
6
بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو سەرقاڵ بوونی شۆفێر و ڕووداوەکانی هاتوچۆ...
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی...
رۆڵ و كاریگهری و مانای هێماكانی هاتوچۆ...
لە دەروازەی پایتەختی ڕۆشنبیریدا، چ باسە!!!...
چارەسەرکردنی تابلۆی ئوتومبیلی دەرەوەی هەرێم...
سەرنجێک لەسەر بڕیاری سنووردارکردنی بڕی بەنزین بۆ ئوتومبیلە حکومییەکان...
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر...
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان...