لەکاتی شۆفێریدا، هاوکاری ئامبوڵانس بکە و ڕێگەکەی بۆ چۆڵ بکە.         □ بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
ناوەندی تۆتاڵ بۆ ڕاهێنان‌ و پەرەپێدانی هاتووچۆ لە سلێمانی كرایەوە
Wednesday, November 18, 2020

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل

ناوەندێكی نوێی ڕاهێنان‌ و پەرەپێدانی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی كرایەوە، كە کاری ئەو ناوەندە پێگەیاندنی ڕاهێنەر‌ و تازەكردنەوەی زانیارییە لەسەر ڕاهێنەرەكانی نوسینگەكانی فێركردنی شۆفێریی.
سەبارەت بە كردنەوەی ئەو ناوەندە موقەدەمی هاتووچۆ (شیلان عوسمان) بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە هاتووچۆی سلێمانی بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند، ڕۆژی چوار شەممە بەرواری (18/11/2020) بە ئامادەبوونی عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌ و بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ‌و بەڕێوەبەرانی هاتووچۆكانی ئیدارەكانی گەرمیان‌ و ڕاپەڕین، ناوەندی تۆتاڵ بۆ ڕاهێنان ‌و پەرەپێدانی هاتووچۆ كرایەوە، ناوەندی تۆتاڵ یەكێكە لەو ناوەندانەی كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم بڕیاریداوە لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمدا بكرێتەوە ‌و لە ماوەی ڕابردووشدا ئەو ناوەندە لە پارێزگاكانی هەولێر‌و دهۆك  كراوەنەتەوە.
موقەدەمی هاتووچۆ (شیلان عوسمان) جەختی لەوە شكردەوە، ئەم ناوەندە كاری پێگەیاندنی ڕاهێنەرە لەگەڵ نوێكردنەوەی زانیاری ڕاهێنەرەكان بۆ ساڵانە، وتیشی: لە ماوەی داهاتوودا سیستمی پێدانی مۆڵەت وانەكانی گۆڕانكاری بەسەردا دێت، لە ئێستاشدا ئەم ناوەندە كراوەتەوە‌ و ڕاهێنەرە كۆنەكانی نوسینگەكان لەو ناوەندە خولی ڕاهێنان ‌و پەرەپێدان وەردەگرن لەسەر سیسیمی نوێی پێدانی مۆڵەت كە لە لە بەرواری (1/12/2020)وە كاری پێدەكرێت، واتە لە ئێستا تەنها ڕاهێنەرە كۆنەكان خولی ڕاهێنان ‌و پەرەپێدان ئەبینن لەو ناوەندە، لە داهاتووشدا كاری ئەو ناوەندە پێگەیاندنی ڕاهێنەری نوێیە بۆ نوسینگەكانی شۆفێری و كاری پێگەیاندن ‌و ڕاهێنانی شۆفێر نیە.
بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت ئاماژەی بەوەشكرد، ناوەندی تۆتاڵ لە ئێستادا لە پارێزگاكانی هەولێر‌ و دهۆك ‌و سەرجەم ناوچەكانی سەر بەو دوو پارێزگایانە  كراونەتەوە‌و كار بەسیستمی نوێی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری دەكرێت، لە ماوەی داهاتووشدا لە سلێمانی ‌و هەڵەبجە‌ و ئیدارەكانی گەرمیان ‌و ڕاپەڕین كار بەو سیستمە نوێیە دەكرێت.
ژماره‌ی بینین‌ : 2791
زیاتر...
ھۆشدارییەک لە بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانیەوە تایبەت بە بەکارھێنانی ماسک ...
ڕونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیەوە ...
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە ...
دەست بە کار بوونی لێپرسراوی رادیۆی ترافیک FM ...
بەڕێوەبەری بەشی هونەری بە وەکالەت لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پاریزگای سلێمانی دەست بە کار بوو ...
ئاگادارییەک بۆ خاوەنی ئەو ئوتومبیلە ژمارە کاتیانەی دووبارە پشکنین بۆ ئوتومبیلەکانیان کرا ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە كێشەی تۆماركردنیان هەیە ...
هاتووچۆی سلێمانی ژمارەیەك ماتۆڕسكیلی پانكراوە بەزیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت ...
ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە كێشەی تۆماركردنیان هەیە ...
ناوەندی تۆتاڵ بۆ ڕاهێنان‌ و پەرەپێدانی هاتووچۆ لە سلێمانی كرایەوە ...
123456