ئاگادارییەک بۆ خاوەنی ئەو ئوتومبیلە ژمارە کاتیانەی دووبارە پشکنین بۆ ئوتومبیلەکانیان کرا
Sunday, February 14, 2021
|
|

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری خاوەنی ئەو ئوتومبیلە ژمارە کاتییانە دەکات کە بۆ جاری دووەم پشکنین بۆ ئوتومبیلەکانیان کرا لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی، لە ئێستادا ئەنجامی پشکنینەکانیان گەڕاوەتەوە و پێویستە لە ماوەی (٣٠) رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکەن بەمەبەستی تەواو کردنی مامەڵەکانیان واتە لە بەرواری ١٤/٢/٢٠٢١ تا ١٥/٣/٢٠٢١ بەپێچەوانەوە دووچاری سزای یاسایی دەبنەوە.
|
|
|