لەکاتی شۆفێریدا، هاوکاری ئامبوڵانس بکە و ڕێگەکەی بۆ چۆڵ بکە.         □ بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا تووشی کارەساتت ئەکات         □ شۆفێری بەڕێز: بەستنی پشتێنی دڵنیایی ژیانت ئەپارێزێت         □ شۆفێری بەڕێز: خێرایی زۆر بەرەو مەرگت ئەبات، تکایە لەسەرخۆبە        
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان
Tuesday, December 14, 2021

 تابلۆ و هێماکانی هاتوچۆ بەشێکی گرنگی سیستمی هاتوچۆیە، ئەم هێمایانە لەسەر هەر جۆرە ڕێگایەک بێت گرنگ و پێویستە، هێماکانی هاتوچۆ وەسیلە و کارئاسانییە بۆ شۆڤێران تاکو لەڕێگاکاندا لەهەر ڕووداو و حاڵەتێکی نەخوازراو بەدووربن، ناسینەوەی ئەم هێمایانە کۆدی سەرکەوتنی شۆڤێرانە تاکو بە شێوەیەکی باش ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخۆڕن و ڕێگاکان تێبپەڕێن، ڕێگاکان چەندە ماندوکار و تاقەتپڕوکێن بێت بۆ ئەو شۆڤێرانەی کە یەکەمجارە لەڕێگایەکدا لێدەخوڕن بەڵام بوونی تابلۆ و هێماکانی هاتوچۆ بەئەندازەیەکی زۆر ناشارەزایی و نامۆیی شۆڤێر لە ڕێگاکەدا کەم دەکاتەوە و یارمەتیدەرێکی باشە بۆ شۆڤێران. ئەوەی مایەی داخە ئەوەیە، ئەم هێمایانە لەڕێگای گوندەکاندا وەک پێویست نین، ئەگەرچی ڕێگای گوندەکان بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت و لۆدی زۆر و قەرەباڵغی زۆری لەسەر نییە وەک ناوەندی شارەکان و ڕێگای نێوان شارەکان، بەڵام تابلۆ و هێماکانی هاتوچۆ پێویست و گرنگە بۆ ئەو ڕێگایانە، تەواوکاری ڕێنمایی و هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆیە، پێویستە ڕێگای گوندەکانیش وەک هەر ڕێگاو بانێک هێماکانی هاتوچۆی لێ دابنرێت و کارئاسانی بکرێت بۆ ئەو شۆڤێرانەی بە ڕێگای گوندەکاندا تێدەپەڕن. سەرەڕای ئەوەی تابلۆکانی هاتوچۆ لەڕێگای گوندەکاندا کەمە، مەخابن زۆر کەس، لەبەها و گرنگی تابلۆ و هێماکان ناگەن و وەک پێویست بایەخ بەم تابلۆیانە نادات، بۆیە بایەخ نەدان بەم تابۆیانە واتە نزیکی لەهەر ڕووداوێکی هاتوچۆ و نزیکی لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراو، شکاندن و بردن و هەڵکەندنی تابلۆکان لەڕێگای گوندەکاندا پەیوەستە بەئاگایی تاکەوە بۆ هێماکان، تاکو تاکی کورد لەگوند بێت یان لەشار پەیوەستی ئەو هێمایانە نەبێت و بەهەر شێوەیەک بووە لایان ببات، ئەوا لەبەرژەوەندی گشتی نابێت و سەلامەتی تێدا نابێت بۆ شۆڤێران و هاوڵاتیان و چواردەورمان. ئەم هێما و تابلۆیانەی هاتوچۆ، لەبەرئەوەی بڕوایەکی گەورەی جیهانی لەسەرە، پێویستە هەموو ڕێگاکانی شار و گوند بگرێتەوەو هەموو شۆڤێرێک بەباشی جوانی ئەو تابلۆیانە بناسێتەوە، هەرچی بەڕێوە بەرایەتیەکانی هاتوچۆیە پێویستە لەم بارەیە و ناوبەناو خولی تایبەت بۆ گوندەکان بکاتەوە و ئاگاداری بداتە هاوڵاتیان تاکو تابلۆکان لانەبن وهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆبن لەپێناو سەلامەتی گیانی شۆڤێران و هاوڵاتیانیش.

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ژماره‌ی بینین‌ : 260
زیاتر...
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان ...
ژیری و شۆفێری ...
بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو سەرقاڵ بوونی شۆفێر و ڕووداوەکانی هاتوچۆ ...
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی ...
رۆڵ و كاریگه‌ری و مانای هێماكانی هاتوچۆ ...
لە دەروازەی پایتەختی ڕۆشنبیریدا، چ باسە!!! ...
چارەسەرکردنی تابلۆی ئوتومبیلی دەرەوەی هەرێم ...
سەرنجێک لەسەر بڕیاری سنووردارکردنی بڕی بەنزین بۆ ئوتومبیلە حکومییەکان ...
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر ...
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان ...
12345