هاتوچۆ - هێمن سالار
فۆتۆ: ڕەنج محمد
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ باخچەی ساوایانی هەنی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی - بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانیان کرد، بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێنمایی هاتوچۆیی. لەسەر دانەکەیاندا بە ئامادەبوونی مقدمی هاتوچۆ (بەختیار محمد) بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و لەلایەن ڕێپێدراوی هاتوچۆ ڕەوەند عوسمان چەندین وانەی هۆشیاری و ڕێنمایی هاتوچۆیی بە منداڵان درا و هەروەها چەند چالاکییەکی تایبەتییان لە بواری هاتوچۆدا پێشکەش کرا.