هۆکارە سەرەکییەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ

2018-02-01     1942


هاتوچۆ - مەریوان اسماعیل 

شارەزایانی بواری هاتووچۆ ژمارەیەک خاڵ بە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دادەنێن، داواش لە شۆفێران دەکەن لەکاتی شۆفێریدا بە ووریاییەوە ئوتومبیل لێبخوڕن و ڕەچاوی یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بکەن، هاوکات بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەسەرەتای ئەمساڵدا سەرجەم ئامارەکانی هاتووچۆی بۆ ساڵی ٢٠١٧ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خستەڕوو، لە کۆنگرەکەدا ڕائیدی هاتووچۆ (کاروان محمد صدیق) ووتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد کە لەساڵی (٢٠١٧)دا  ١٢٢٠ ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوەو بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە (٢١٨) کەس گیانیان لە دەستداوەو (٣١٩٣) کەسی دیکەش برینداربوون کە زۆربەی ڕووداوەکان بەهۆی تیژڕەوی و پابەندنەبوون و چەند هۆکارێکی دیکەوە بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی شارەزایانی بواری هاتووچۆ و بەپێی دوایین ئاماری هاتووچۆی سلێمانی، ئەم خاڵانەی خوارەوە بە گرنگترین هۆکاری ڕووداوەکانی هاتووچۆ دادەنرێن:
1- تیژڕەوی
2- پابەند نەبوونی شۆفێر بەیاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ
3- کەمتەرخەمی و بێئاگایی لەکاتی لێخوڕینی ئوتومبیلدا
4- لێخوڕین لەژێر کاریگەری کحول و ماددە هۆشبەرەکان
5- پێنەدانی ماوەی گونجاو لە نێوان ئوتومبیلەکاندا بەتایبەتی لەکاتی وەستانی کت و پڕدا.
6- پێچکردنەوە لە شوێنی قەدەغەکراو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕێگەی هەردوو بەرنامەی تایبەت بە هاتووچۆ کە بریتین لە بەرنامەی ترافیک و شۆفێری و هەروەها ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی و  ڕادیۆی ترافیک و تیمی ڕاگەیاندنی هاتووچۆ بەردەوام هۆشیاری و ڕێنمایی و زانیاری تایبەت بە هاتووچۆ و پابەندبوونی شۆفێران و هاوڵاتییان بە یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ پێشکەش بە شۆفێران و هاوڵاتییان دەکات.








© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft