ئاگاداری

2018-02-04     10377

ئاشکرایە لای سەرجەم شۆفێرانی بەڕێز کە ئەو گۆڕەپانانەی بە سیستەمی ترافیک لایت ڕێکخراون جموجۆڵی ئوتومبیلەکان بەپێی ڕیزبەندی ڕەنگەکانیەتی وە پابەندبوون بەو ڕەنگانە ڕەوشێکی سەلامەت دەبەخشێت بە شۆفێران و بە شێوەیەکی ڕێکخراو هاتوچۆکردن بەرهەم دێت.
ئێمە وەک بەڕێوەبەرایوتی هاتوچۆی سلێمانی وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ سەرجەم شۆفێرانی ئەم شارە بەهۆی پابەندبوونیان بە ترافیک لایتەکان بەشەو و بەڕۆژ بەڵام گرنگ بوو لەلامان ئاگاداری هەندێک (کە دەڵێین هەندێک واتە ڕێژەیەکی زۆر کەم) لە شۆفێران کە هەندێک جار سەرپێچی دەکەن لە ڕەنگەکانی ترافیک لایتەکان کە بێ گومان ئەم حاڵەتەش لەهەموو دوونیا هەر ڕوو دەدات بەڵام دەبێت ئەو ڕاستییە بزانین کە سەرئەنجام ڕووداو و کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.
لەکاتی ئێستادا ترافیک لایتی نزیک کارگەی کۆنی چیمەنتۆی سەرچنار هەندێک لەو شۆفێرانە لە ئاستی ڕەنگی سوور ڕا ناوەستن بۆیە ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکەین کە بەشێوەیەکی نادیار مەفرەزەی هاتوچۆیی و تیمی کامێرای ڕاگەیاندنمان دادەنێین بۆ نەهێشتنی ئەو حاڵەتانە وە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە دەکرێت، بۆیە هیوادارین کە سەرجەم شۆفێرانی بەڕێز خۆیان بە دوور بگرن لەو دیاردە دزێو و مەترسیدارە.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft